نیشانه‌ی توشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی هێلكه‌دان:
كەم كەس هەیە لەخانمان بزانن ئەمانە نیشانەی توشبوونە بەشێرپەنجەی هێلكەدان
شێرپه‌نجه‌ی هێلكه‌دان یه‌كێكه له‌جۆره بڵاوه‌كانی شێرپه‌نجه له‌ناو خانمانداو ئه‌گه‌ر زوو چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌وه ته‌شه‌نه ده‌سه‌نێت و مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانی كه‌سی توشبوو دروست ده‌كات.
یەكێك لەنیشانە ئاشكراكانی توشبوون بەشێرپەنجەی هێلكەدان، ئازاری سك و هەستكردن بەپڕی گەدە و زۆر میزكردنە و كەم كەس هەیە لەخانمان بزانن ئەمانە نیشانەی توشبوونە بەشێرپەنجەی هێلكەدان.
پزیشكەكان ڕێنمووی خانمان دەكەن هەركات هەستیان بەم نیشانانە كرد ئەوە پێویستە زوو سەردانی پزیشك بكەن بۆ ئەنجامدانی پشكنینی پێویست سەبارەت بەم نەخۆشییە.
ساڵانە تەنها لە وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا ڕێژەی 4100 ئافرەت بەتوشبوون بەشێرپەنجەی هێلكەدان گیانلەدەست دەدەن، لەگەڵ ئەوەی ئەمە چوارەمین جۆری شێرپەنجەیە كەبەربڵاوە لەناو خانماندا و لەهەر پێنج حاڵەتێك لەتوشبوان بەم نەخۆشیە یەكێكیان گیان لەدەست دەدەن.
تێبینی، تەنها 4%ی خانمان هەست بەتوشبوون بەشێرپەنجە دەكەن پێش وەخت.
وەرگيراوه له بەڕێز:
پڕۆفیسۆر دکتۆر سیروان حمە شەریف قەرەداغی