درزی لێو - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الجمعة، 8 يونيو 2018

درزی لێو

درز یان که‌رتیی لێو و مه‌ڵاشو

درزی لێو ناته‌واوییه‌که‌ که‌ له‌دوای له‌دایک بوون ده‌بینرێت، که‌ به‌شێکی لێو که‌رت ده‌بت، که‌ ده‌بوو به‌یه‌که‌وه‌ نووسابن. هه‌مان ناته‌واویی ده‌شێت مه‌ڵاشووش بگرێته‌وه. ئه‌م ناته‌واوییه‌ له‌وانه‌ ته‌نها لێو بگرێته‌وه‌ و له‌وانه‌شه‌ لێو و مه‌ڵاشوش بگرێته‌وه. هه‌ندێ جار باره‌که‌ زۆر خراپه‌ لێو و مه‌ڵاشوو ده‌کات به‌ سێ که‌رته‌وه. ئه‌م باره‌ ڕه‌نگه‌ هۆکاره‌که‌ی بۆماوه‌یی بێت یان به‌هۆی به‌رکه‌وته‌ی دایکه‌ دووگیانه‌که‌وه‌بێت به‌ کارتێکاری ده‌ره‌کی بۆ نموونه‌ تیشکی سینیی X-ray.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م باره‌ کارده‌کاته‌ سه‌ر ده‌رکه‌وتنی که‌سه‌ تووشبووه‌که‌، هه‌ندێ باری ناڕه‌حه‌تی تر بۆ نه‌خۆشه‌که‌ دروست ده‌کات وه‌ک:
یه‌که‌م: قووتدان به‌ قورسیی
دووه‌م: قسه‌کردن به‌ قورسییي
سێیه‌م: هه‌وکردنی گوێ
چواره‌م: ناڕێک-ڕیزیی ددانه‌کان
پێنجه‌م: هه‌وکردنی کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌؛ سییه‌کان

چارةسةر 
له‌توانادایه‌ به‌هۆی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه‌ هه‌ردوو باری درزی لێو و مه‌ڵاشوو چاره‌سه‌ربکرێن، که‌ زۆرجار له‌ته‌مه‌نی 3-6 مانگیی ئه‌مجامده‌درێن. به‌پێی قورسی ناته‌واوییه‌که‌ له‌وانه‌یه‌ پێویست به‌ چه‌ند نه‌شته‌رگه‌رییه‌ک بکات بۆ چاککردنه‌وه‌ی. درزی لێو و مه‌ڵاشوو یه‌کسه‌ر له‌کاتی له‌دایکبوون ده‌دۆزرێته‌وه‌، به‌ڵام هه‌ندێ جار ڕه‌نگه‌ درزی مه‌ڵاشوو تێبینی نه‌کرێت. له‌به‌رئه‌وه‌ ده‌بێت پزیشکه‌که‌ به‌باشی پشکنین بۆ ده‌می نه‌خۆشه‌که‌ بکات.