#دڕكهومێكوته
هەوکردنی یەکەمی پێست بە ڤایرۆسی ڤاریسێلا-زۆستەر پێیدەگوترێت دڕکە و مێکوتە، بەڵام دوای نەمانی نەخۆشییەکە، ڤایرۆسەکە لە گرێ دەمارییەکاندا دەمێنێتەوە. ئەگەر هەوکردنی دووەمی ئەم ڤایرۆسە رووبدات پێیدەگوترێت پشتێنەی ئاگرین (zoster) .
#منداڵان زۆرتر لە تەمەنى 5 – 10 ساڵى تووشى نەخۆشییەکە دەبن، دەگونجێ لە هەر تەمەنێکدا رووبدات، تەنانەت لە منداڵى تازە لە دایکبووشدا. بە زۆری لە وەرزی زستان و بەهاردا روودەدات.
#چەند_رێگایەک هەیە بۆ #گواستنەوەى نەخۆشییەکە، لەوانەش بەرکەوتنى راستەوخۆى پێستى نەخۆشەکە. پرژەى دەم و لووت و هەروەها هەناسە.
ئەو نەخۆشییە هەروەها بە (#ئاوڵەی_مریشک- #chickenpox )یش دەناسرێ، چونکە برینەکان وەکو شوێن دەنووکی مریشک دەردەکەون کە لە خۆراکی دەدات!
#نیشانەکانیی:
- نیشانەی سەرەتا:
#تا،
#بێهێزی،
#کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن.
- #شێوەی_برینەکان: سەرەتا برینی سوور (کەمێک بەرزبووەتەوە) دواتر بڵقی بچووک کە ئاوێکی روونی تێدایە (وەک دڵۆپە ئاو)، دواتر ئاوەکەی ناوی لێڵ دەبێت، پاشان بڵقەکە دەتەقێت و رەق دەبێت. دواجار چاکبوونەوەی پێستەکە.. بە گشتی لەیەک کاتدا هەموو جۆرە برینەکان دەبینرێت (سوور، بڵقی روون، بڵقی لێڵ، ڕەقبوو).
- #شوێنی_برینەکان: سەرەتا لە سک و پشتدا دەردەکەوێت، دواتر پێستی سەر، دەموچاو، زۆر بەکەمی لە دەست و قاچ دەدات.
زانستی_پزیشکی
soran_q_m
- #خورانی_برینەکان..
- هەڵاوسانی لیمفەگرێکان..
- هەوکردنی بەکتریایی پێست (ئاگرە، هەوکردنی شانەکانی ژێر پێست).
دڕکەومێکوتە لەو منداڵانەی بەرگرییان کەمە:
- نیشانەکانی پێشوو (بەڵام توندتر).
- بڵاوبوونەوەی بە خوێندا و هەوکردنی زۆربەى ئەندامەکانی لەش (سی، گوێ، دڵ، جگەر، پەردەکانی گورچیلە).
- هەوکردنی کۆئەندامی دەمار (هەوکردنی مێشک، کۆنیشانەی رەی، کۆنیشانەی گلەین-بەرێ).
- خوێنبەربوون: کەمی پەڕەکەکانی خوێن و پەڵەپەڵەبوونی پێست..
#کێن_ئەوانەی_بەرگرییان_کەمە؟
ئەوانەی هەندێک دەرمان بەکاردێنن بۆ نموونە پریدنیسۆڵۆن، یان هەندێ نەخۆشییان هەیە بۆ نموونە شێرپەنجەی خوێن)، یان ئەوانەی نەخۆشی بەرگرییان هەیە بۆ نموونە نەخۆشیی کەمیی دژەتەنەکان و...هتد.
#دڕکە_مێکوتە_لە_منداڵی_تازەبوودا:
- ئەگەر زیاد لە (پێنج رۆژ) بەر لە منداڵبوون دایک تووش ببێت، منداڵەکەش تووش دەبێ، بەڵام بەرگریی دژی ڤایرۆسەکەی وەرگرتووە لە دایکەوە.
- ئەگەر کەمتر لە (پێنج رۆژ) پێش منداڵبوون یان زیاتر لە (دوو رۆژ) دوای منداڵبوون دایک تووش ببێت، ئەوا منداڵەکە تووش دەبێت، بەبێ ئەوەی بەرگری لە دایکەوە وەربگرێت..
#چارەسەر:
1- ئەو منداڵانەی بەرگرییان ئاساییە:
- نەخۆشییەکی بێ کێشەیە و خۆیان چاک دەبنەوە، چارەسەر تەنیا بۆ ناڕەحەتیەکانی دەکرێت..
- دژەتا: پاراسیتامۆڵ -پرۆفین.
- دژە خوروو: ئەلەرمین، گیراوەی کەڵەماین.
- خۆشووشتن بە ئاوی سارد.
- کورتکردنەوەی نینۆک، دەستکێش بکرێتە دەستی منداڵ بۆ ئەوەی برینەکانی هەڵنەکەنێت..
2- ئەو منداڵانەی بەرگرییان کەمە یان منداڵی تازەبوو:
- پێویستە بمێننەوە لە نەخۆشخانە و دژەڤایرۆس وەربگرن (ئەسایکلۆڤیر).
- وەرگرتنی بەرگریی دروستکراو (VZIG).
#خۆپاراستن:
- پێویستە منداڵ نەبرێتەوە خوێندنگا تاوەکو هەموو برینەکان رەق دەبن (حەوت رۆژ)، برینەکان هەڵنەکەنرێ.
- کوتان: هەموو منداڵێک پێویستە دووجار بکوترێت: یەکەم 12- 15 مانگی.. دووەم 4-6 ساڵی (لە خشتەی کوتانی کوردستاندا نییە).
زانستی_پزیشکی
soran_q_m