#پشکنینی_بیست_و_حەوتەم
#پشکنینی_ڤایرۆسی_جگەری_جۆری___بی_و_سی
#Hepatitis_Virala_____HBV_and_HCV
دوو جۆر ڤایرۆسن تووشی جگەری مرۆڤ دەبن و دەبنە هۆی لاوازکردن و لەناوبردنی شێوە و فرمانی ئەندامەکە، هەندێ جار توشبووەکە هەڵگری هیچ نیشانەیەک نییە و دەبێتە هۆی توشبوونی کەسانی چواردەوریشی.
#نیشانەکانی_توشبوون_بە_ڤایرۆسۆکان:
هەندێک کەس ڤایرۆسی جگەریان هەیە وهیچ نیشانەیەکیان تێدا دەرنەکەوتووە ،بەڵام دەکرێت تێبێنی ئەمانە بکەین:
1- زەردووی (Jaundice)(کە دەبێتە هۆی زەردبوونی چاو و پێست و تۆخ بوونی ڕەنگی میز).
2- ئازاری گەدە و دڵ تێکەڵاتن و ڕشانەوە.
3- ئازاری سەر و سک.
4- نەمانی ئارەزووی خواردن.
5- بەردەوام هەستکردن بە ماندوێتی.
#چۆنییەتی_گواستنەوەی_ڤایرۆسەکان:
** بڵاودەبنەوە لەڕێگەی بەرکەوتنی وگواستنەوەی خوێن یان بەرکەوتنی شلەیەکی لەشی کەسی توشبووەوە.
** بەهۆی پەیوەندی سێکسی (ئەگەر کەسێکیان توشبووبن).
** لەڕێگەی بەکارهێنانی هەندێک پێداویستی کەسی توشبوو وەکو (دەرزی ، فڵچەی ددان ، گوێزان ، نینۆکبڕ ، هتد).
** لە ڕێگەی تاتۆکردن (کاتێك ئامێری تاتۆکە بۆ کەسانی توشبوو بەکارهاتبێت).
** دایکی سکپڕی توشبوو دەیگوازێتەوە بۆ منداڵەکەی (هەربۆیە زانستی پزیشکی نوێ ئاماژە بە ئەنجامدانی شیکاری ڤایرۆسی بۆ دایکانی سکپڕ دەکات).
تێبینی // بەڵام لەڕێگەی خواردن و خواردنەوە و بەرکەوتن وتەوقەکردن و باوەش و کۆکە و پژمینەوە ناگوێزرێنەوە.
#خۆپاراستن:
** باشترین ڕێگا بۆ خۆپاراستن لەڕێگەی وەرگرتنی ڤاکسینەوە دەبێت ، بەڵام تا ئێستا ڤاکسین بۆ جۆری (HCv) نەدۆزراوەتەوە.
** بەکارهێنانی دەستکێش لەکاتی مامەڵە کردن لەگەڵ توشبوودا.
** بەکارنەهێنانی پێداویستی کەسی توشبوو وەکو( دەرزی ، فڵچەی ددان ، گوێزان ، نینۆکبڕ ، هتد )
* دورکەوتنەوە لە تاتۆکردن و بەکارنەهێنانی ئەو ئامێرانەی کە خوێنی کەسانی تری بەرکەوتووە.
#مەترسی_ڤایرۆسەکان:-
توشبوو ئەگەر چارەسەری خێرا وەرنەگرێت ڕەنگە ببێتە نەخۆشی درێژخایەنی جگەر و بەمۆم بوونی جگەر و هەندێک جار شێرپەنجەی جگەر.
#دەستنیشانکردنی
ڤایرۆسی جگەر لە ڕێگەی چەند ئامێرێکەوە دەست نیشان دەکرێت , گرنگترین ئەو ئامێرانەش بریتین لە (Vidas , Elisa , Tosoh , Cobas e 411 , هەروەها لە ڕێگەی ستریپیشەوە دەستنیشان دەکرێت ) لێرەدا باس لە شێوازی ئەنجامدانی پشکنینەکە دەکەین بە ڕێگەی ستریپ کە ڕێگەیەکی ئاسانە بەڵام زۆر دەقیق نیە
#بەم_شێوەیە_ئەنجامدەدرێت :-
1- سەرەتا خوێن لە کەسەکە وەردەگرین و دەیکەینە ناو تیوبێکی سەر زەردەوە و پاشان Centerfuge دەکەین بۆ دەست کەوتنی Serum (ئاوگ).
2- دواتر درۆپێ لە serum دەکەینە ناو Strip کەوە و لەگەڵ دوو درۆپ لە گیراوەی تایبەت بە پشکنینەکە بۆ ماوەی 10 خولەک چاوەڕێ دەکەین تاکو ئەنجامەکەی دەردەکەوێ .
ئەگەر تەنها هێڵی کۆنتڕۆڵ ( C ) دەرکەوتبوو ئەوا کەسەکە توش نەبوە بە ڤایرۆسەکە .
بەڵام ئەگەر هەردوو هێڵی تێست ( T ) و کۆنتڕۆڵ ( C ) دەرکەوتن ئەوا کەسەکە توش بوە بە ڤایرۆسەکە.
وە پێویستە لە سەرجەم ئەو پشکنینانەی کە بە Strip دەکرێن هێڵی کۆنترۆڵ ( C ) دەرکەوێت.
ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ