&&& زۆر ئاره‌ق کردنه‌وه‌ی ده‌ست و پێ : هۆکاره‌کانی و شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
**** زۆر ئاره‌ق کردنه‌وه‌ی ده‌ست و پێ یه‌کێکه له‌و دیارده ناخۆشانه‌ی که که‌سانێکی زۆر دووچاری ده‌بنه‌وه و بێزاریان ده‌کات : به تایبه‌تی ئاره‌ق کردنه‌وه‌ی ده‌ست له‌به‌ر پێویستی مرۆڤه‌کان بۆ ده‌ست گوشین و تۆقه‌کردن له‌گه‌ڵ که‌سانی تردا ڕۆژانه ، هه‌روه‌ها ڕه‌نگه نیشانه‌ی هه‌ندێ نه‌خۆشی بێت ۰
&&&& هۆکاره‌کانی :
۱ ـــ غوده‌ی سام : ئاستی هۆرمۆنی غوده‌ی ده‌رقی له ڕێژه‌یی ئاسایی به‌رزتره ۰
۲ ـــ نه‌خۆشی شه‌کره ۰
۳ ـــ دڵه‌ڕاوکێ و تووڕه‌یی و نه‌خۆشی ده‌روونی ۰
٤ ـــ نه‌خۆشیه‌کانی کۆئه‌ندامی هه‌ناسه وه‌ک : هه‌ڵامه‌ت و ئه‌نفلۆنزا و هه‌وکردنی جیوب ۰
٥ ـــ وه‌ستانی سوڕی مانگانه ، کاتی سکپڕی ۰
٦ ـــ نه‌خۆشی پاڕکنسۆن و دا الملوک ۰
۷ ـــ نه‌خۆشیه‌کانی بڕبڕه‌ی پشت له‌وانه ئینزلاق ۰
۸ ـــ شێرپه‌نجه‌ی غوده‌ی نوخامی و غوده‌ی ئه‌دریناله‌کان و شیرپه‌نجه‌ی شانه لیمفاویه‌کان ( لیمفۆما ) ۰
۹ ـــ دابه‌زینی فشاری خوێن ۰
۱۰ ـــ هیلاکی و شه‌که‌تی به‌رده‌وام ۰
۱۱ ـــ وازهێنان له ئالووده بوون به کحوول و مادده هۆشبه‌ره‌کان : له‌م حاڵه‌ته‌دا نیشانه‌یه‌کی زۆر باشه ۰
۱۲ ـــ کاریگه‌ری لاوه‌کی هه‌ندێ ده‌رمان و مقه‌ویه‌کان وه‌ک ئه‌ندێڕاڵ و ده‌رمانی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات ۰
۱۳ ـــ که‌می مادده‌ی مه‌گنسێوم
۱٤ ـــ هۆکاری بۆماوه‌یی
&&&& شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
۱ ـــ ده‌ست نیشان کردنی هۆکاره‌کانی و چاره‌سه‌رکردنی به پێی توانا ۰
۲ ـــ به‌کارهێنانی مه‌رهه‌م و سپرای دژی ئاره‌ق کردنه‌وه
۳ ـــ به‌کارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمانی دژ ئاره‌ق کردنه‌وه به شێوه‌ی حه‌پ وه‌ک گروپی ئه‌نتی کۆلێنرجیکه‌کان۰
٤ ـــ به‌کارهێنانی بۆتۆکس و لێزه‌ری تایبه‌ت و چاره‌کردن به سۆنه‌ر ۰
٥ ـــ نه‌شته‌رگه‌ری بڕینی ده‌ماره‌کان له ڕێگه‌ی نازوڕه‌وه ۰
٦ ـــ چاره‌سه‌ر له ڕێگه‌ی ته‌زووی کاره‌با له ڕێگه‌ی پاتریه‌کی تایبه‌ته‌وه ۰
۷ ـــ به‌کارهێنانی هه‌ندێ گیراوه‌ی سروشتی و گژوگیا : وه‌ک ئاوی لیمۆ ، ئاوی ته‌ماته ، چای ڕه‌ش ، خه‌نه ، سرکه‌ی سێ‌و ، گه‌ڵای گوێز ۰
۸ ـــ ڕێنمایی خۆراک :
***دوور که‌وتنه‌وه‌ی خواردنی توند به تایبه‌ت خوارنی کاری تیا بێت ۰
*** خواردنی ئه‌و خۆراکانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به مه‌گنسێوم وه‌ک : مۆز ، گوێز ، باده‌م ، ئۆڤۆگادۆ ۰
*** خواردنه‌وه‌ی سێ کوپ چای ڕه‌ش ڕۆژانه ۰
۹ ـــ سه‌ردانی پزیشکی ده‌روونی ۰
&&&& هه‌ندێک ڕێنمایی گرنگ :
ـــ دوور که‌وتنه‌وه له شوێنی زۆر گه‌رم به پێی توانا ۰
ـــ به‌کار نه‌هێنانی ده‌ست کێش و پێڵاوی وه‌رزشی و ته‌سک و پووت ۰
ـــ به‌کارهێنانی بۆدره بو ده‌ست و پێ له‌گه‌ڵ زوو شتنی ده‌ست و پێ ڕۆژانه ۰
ـــ گۆڕینی گۆره‌وی ڕۆژی دوو جار۰
ـــ به‌کار نه‌هێنانی ئه‌و کرێم و مه‌رهه‌مانه‌ی که ماده‌ی پترۆلیان تێدایه ۰
ـــ ئه‌نجامدانی وه‌رزش ڕۆژانه و دوورکه‌وتنه‌وه له دڵه‌ڕاوکێ به پێی توانا ۰
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی
خوێندکاری دوا قۆناغی بۆردی ئه‌مریکی جوانکاری