پێستی ووشک - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الجمعة، 1 يونيو 2018

پێستی ووشک

ووشکی پێست  ::  Dry Skin
 ووشکی پێست چییە و نیشانەکان و هۆکارەکانی چین ؟..
ووشکبونی پێست حاڵەتێکە ڕوودەدات کاتێک پێست بڕێکی زۆر ئاو و چەوری لەدەست دەدات ، ووشکبونی پێست حاڵەتێکی باوە و دەکرێت کاربکاتە سەر هەرکەسێک لەهەر تەمەنێکدا بێت.

نیشانەکانی ووشکی پێست بریتیین لەمانە :-
- بوونی توێژاڵ یان کڕێش لەسەر پێست.
- هەست بە ووشکی و ڕەقبوونی پێست دەکەیت.
- تووندبوونی پێست بەتایبەت لەدوای شۆردنی یان خۆشوشتن.
- خوران.
- ڕووشانی پێست کە لەوانەیە ببێتە هۆی برینداری .

ووشکبوونی پێست دەکرێت ڕووبدات لەهەر بەشێکی لەشدا بەڵام زیاتر باوترە و بینراوترە لە دەستەکان و قاچەکان و قۆڵ (باسک) ، بەشی خوارەوەی پێیەکان.

هۆکارەکانی ووشکی پێست :-
هەندێک لە هۆکارە سەرەکییەکان بریتیین لەمانەی خوارەوە :-
- ساردی ووشکی هەوای زستان.
- گەرما ، ووشکی و ژینگەیەکی بیابانی.
- ساردکەرەوەیەک کە ژینگە ساردبکات و شێ نەهێڵێت ، واتە ڕاددەی شێ نەهێڵێت.
- زۆر مانەوە لە حەمام یان زوو زوو خۆشۆردن.
- زۆر شۆردنی دەستەکان  .
- خراپی کوالیتی هەندێ سابوون و پاککەرەوەکان بەگشتی.
- هەندی حاڵەت و تێکچوون کە لەپێستدا ڕوودەدات وەک ئەکزیما و بەڵەکی.
- بەکارهێنانی هەندی دەرمان ، جا دەرمانەکە بە شێوەی صدحی (ڕووکەشی) بەکاربێت یان لەڕێگەی دەم.
- تێپەڕبوەنی تەمەن ، ئەوکاتەی چەوریە رژێنەکانی پێست بەشێوەیەکی پێویست فرمانی خۆیان بەجێناهێنن.