دان دەرهاتن - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الجمعة، 1 يونيو 2018

دان دەرهاتن

لووتی تەڕ ئەبێت و تووشی پەتای هەڵامەت ئەبێت ، دایک و باوکی منداڵەکە ئەڵێن  دکتۆر ددانی دەرئەکات تۆ بڵێی ئەوە هۆکارەکەی نەبێت؟

تووشی سکچوون ئەبێت ،  دایک و باوکی منداڵەکە ئەڵێن دکتۆر ددانی دەرئەکات تۆ بڵێی ئەوە هۆکارەکەی نەبێت؟

منداڵەکە تای هەیە، دایک و باوکی منداڵەکە ئەڵێن  دکتۆر ددانی دەرئەکات تۆ بڵێی ئەوە هۆکارەکەی نەبێت؟

ڕشانەوەی تووش ئەبێت، دایک و باوکی منداڵەکە ئەڵێن  دکتۆر ددانی دەرئەکات تۆ بڵێی ئەوە هۆکارەکەی نەبێت؟

هەر شتێکی تووشبوو ، دایک و باوکە ئەڵێن هۆکارەکەی ددان دەرهاتنە.

نیشانەکانی ددان دەرهاتنی منداڵ چین؟

۱- لیکی زۆر ئەبێت.
۲-پووکی سوور ئەبێتەوەو هەڵئاوسێت.
۳-ددانەکانی لەژێر پووکی ئەبینرێن.
٤-منداڵەکەی ازعاج ئەبێت.
٥-خەوی ناڕەحەت ئەبێت و زوو زوو خەبەری ئەبێتەوە.
٦-هەوڵێ قەپ گرتن و جوین و مژینی هەموو شتێک ئەدات.
۷-دەست زۆر بۆ دەم و چاوی ئەبات و ئەیخورێنێ.
۸- دەست بۆ گوێچکەی ئەبات و ئەیگرێت.
۹-خواردن ناخوات.

لەوانەیە هۆکاری زۆر تووشبوون بە سکچوون و پەتای هەڵامەت ئەوە بێت کە منداڵەکە لە کاتی ددان دەرهاتندا هەموو شتێک ئەخاتە دەمیەوە بۆیە لەوانەیە شتەکان پیس بن و تووشی سکچوون و تا و هەڵامەتی بکات.

تکایە بۆ ئەوەی بەردەوام بین و بابەتی جوانترتان بۆ بڵاوبکەینەوە ، زۆرترین لایک و شەیری بکەن و تاگی هەوڕێکانتان بکەن

ئامادەکردنی:
دکتۆر پشدەر عبداللە اسماعیل
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان
بۆرد(دکتۆرا) لە نەخۆشیەکانی منداڵان و تازە لەدایک بووان
بەکالۆریۆس لەپزیشکی هەناوی و نەشتەرگەری گشتیدا
                                 M.B.CH.B   F.K.B.M.S(PED)