قەبزی لە منداڵ
یەکێکە لە هەڕە کێشە باوەکان تووشی منداڵ دەبێت و کاریگەری لاوەکی دروست دەکات گەر بە شێوازێکی تەندروست چارەسەر نەکرێت.
چۆن دەزانی مناڵەکەت قەبزە؟
۱.پیساییەکەی ڕەق و وشک بێت
۲.ئازاری لەگەڵدابێت
۳.کەمتر پیسایی بکات بەبەراورد لە پێشوو،کەمتر لە ۳ جار لە هەفتەیەک(دەگۆڕێت بە گوێرەی تەمەن و شێوازی خواردن)
٤.خوێن دابنیشێت
٥.پیسکردنی جلی ژێرەوەی بێ ئەۆەی هەستی پێ بکات
هۆکارەکان :
دوو جۆرە:
جۆری یەکەم هۆکارێکی دیاریکراوی نیە کۆمەڵێک فاکتەر دەبێتە یارمەتیدەر لە دروست بوونی وەک:
۱برین لە ناوپۆشی کۆم
۲ڕاگرتنی پیسایی بەهۆی سەرقاڵبوونی منداڵ بە یاری کردن یان بوونی ئازار یان ترس و دڵەڕاوکێ(هۆکاری دەروونی)
٤.کەم خواردنەوەی ئاوو شلەمەنیەکان
٥.کەمی سەوزەو میوە لە ژەمەکانی خواردن
٦.هەندێک دەرمان وەکو ماددەی ئاسن وکۆدایین
۷.کەمی چالاکی ڕژێنی پەریزاد(الغدة الدرقية)
جۆری دووەم هۆکارەکەی زانراوە و پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە لە زۆربەی کات وەک:
۱.ئیفلیجی قۆڵۆن(لە پۆستەکانی پێشوو باسکراوە)
۲.کێشە لە بڕبڕەی پشت بەهۆی بەرکەوتنی زەبری دەرەکی یان گرێی زکماکی
۳تەسکبوونی دەرچەی کۆم
٤.نەبوونی دەرچەی کۆم(زکماکی)
٥.سستی لە کارکردنی ڕیخۆلە.
کاریگەری قەبزی لە منداڵ:
ئازاری بەردەوام ،نەمانی حەزی خواردن،دواکەوتنی گەشە،
دواکەوتنی ئاستی زیرەکی
چارەسەر:
جۆری یەکەم:
۱.خواردنەوەی ئاوو شلەمەنیەکان
۲.خواردنی سەوزەو میوە
۳.دوورکەوتنەوە لەو خواردنانەی کە دەبنە هۆی قەبزی
٤.چارەسەرکردنی برینی کۆم لە ڕێگای مەرهەم و شروب
٥.ڕاهێنانی منداڵ لەسەر پیسایی کردن
٦.پێدانی دەرمانی گونجاو بۆ شل کردنەوەی پیسایی
۷.بەتاڵ کردنی ڕیخۆڵە لە پیسایی کەڵەکەبوو
٨.چارەسەرکردنی هۆکارەکانی قەبزی کە باسکران
۹.چاودێری بەردەوامی حاڵەتەکە
ئهو خواردنانهی دهبنه هۆی قهبزی:
مۆز، ههنار، ترێ، چپس، معكرونه و اندومی، گۆشتی سووری كوڵاو، خواردنهوه گازییهكان، شیر و پهنیر، پاقله و فاسۆلیا، چا و قاوه، پهتاتهی كوڵاو، جهلی و شهكرۆكهكان، نانی وشك، برنج، گوڵهبهڕۆژه، سێوی بێ توێكڵ و صمون.