شەکرەو و لێخوڕینی سەیارە - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأحد، 22 يوليو 2018

شەکرەو و لێخوڕینی سەیارە

&&&هۆشداری بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه‌ : 
&&& له‌کاتی لێخوڕێنی ئوتۆمبیل ئاگات له‌م خاڵانه‌ بێت :
&&& بۆ ئه‌و شۆفێرانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه‌ :
--- ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی تووشی نه‌خۆشی شه‌کره‌ بوون زۆر زیادی کردووه‌ له‌ هه‌مان لێخۆڕینی ئوتۆمبیل بووته‌ پێداویستیه‌کی ڕۆژانه‌ چی وه‌ک پیشه‌ یان وه‌ک هۆکارێکی سه‌ره‌کی هاتووچۆ ۰ به‌ڵام هه‌موو نه‌خۆشێکی شه‌کره‌ پێش لێخوڕینی ئوتۆمبیل پاپه‌ند بێت به‌م ڕێنمیانه‌ بۆ پاراستنی ژیان و ته‌ندروستی خۆی و که‌سانی تریش ۰ 
&&& ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی شه‌کره‌ نابێت ئوتۆمبیل لێخوڕن :
۱ ـــ ئه‌گه‌ر له‌ ماوه‌ی ساڵێک دا دوو جار ( یان زیاتر )  تووشی دابه‌زینێکی زۆری ئاستی شه‌کره‌ بوو  به‌ڕاده‌یه‌ک 
پێویستی به‌ یارمه‌تی که‌سانی تر و نه‌خۆشخانه‌  و ستاڤی پزیشکی هه‌بوو ۰ 
۲ـــ هه‌بوونی لێڵی و دابه‌زینی ترسناکی  ئاستی بینین له‌ ئه‌نجامی ئاکامه‌ خراپه‌کانی نه‌خۆشی شه‌کره‌ له‌ سه‌ر چاو ۰ 
۳ ــ هه‌ست نه‌کردن به‌ دابه‌زینی ئاستی شه‌کره‌ له‌ ئه‌نجامی تێک چوون و سستی ده‌ماره‌کان به‌هۆی کاریگه‌ری نه‌خۆشی شه‌کره‌ له‌ سه‌ر کۆئه‌ندامی ده‌مار ۰ 
&&& کۆمه‌ڵێک ڕێنمیایی گرنگ بۆ نه‌خۆشی شه‌کره‌ :
۱ ـــ پێش لێخوڕینی ئوتۆمبیل پێویسته‌ فه‌حسی شه‌کره‌ بکرێت ۰ 
۲ ـــ له‌ کاتی لێخوڕینی ئوتۆمبیل بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر و ڕێگای دوور و درێژ هه‌موو دوو سه‌عات جارێک پێویسته‌ چه‌ند خوله‌کێک پشوو بدات له‌گه‌ڵ خواردنی خۆراکێکی سووک وه‌ک میوه‌ یان چه‌ره‌س ۰ 
۳ ـــ هه‌رکاتێک هه‌ستت به‌ دابه‌زینی ئاستی شه‌کره‌ کرد ؛  خێرا بووسته‌ و  ده‌ست به‌جێ شتێکی شیرینی وه‌ک نوقوڵ یا نه‌سته‌له‌ یان شه‌ربه‌ت یان کۆلا یان کڵویه‌ک شه‌کر بخۆ  و فه‌حسی شه‌کره‌ بکه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر نزم بوو پارچه‌یک شیرینی بخۆ پاش چاره‌کێک  فه‌حسی شه‌کره‌ بکه‌ره‌وه‌ ؛ ئه‌گه‌رهه‌ر نزم بوو داوای یارمه‌تی بکه‌ بۆ چاره‌سه‌ر و پێویسته‌ که‌سێکی تر ئوتۆمبیله‌که‌ت لێبخورێت ۰ 
٤ ـــ له‌ بیرت نه‌چێت هه‌موو جارێک جیهازی  فه‌حسی شه‌کره‌ و چه‌ند شتێکی شیرین و ناوی پزیشک و ده‌فته‌ری نه‌خۆشی درێژخایه‌ن تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشی شه‌کره‌ و ناو و ژماره‌ی پزیشکه‌ت له‌گه‌ڵ خۆتا بخه‌ره‌وه‌ ناو سه‌یاره‌که‌ته‌وه‌ ۰ 
٥ ـــ ساڵانه‌ فه‌حسی پزیشکی چاو ئه‌نجام بده‌ و سه‌ردانی پزیشکی چاو بکه‌ به‌پێی پێویست؛ ئه‌گه‌ر چاویلکه‌ت بۆ نوسراوه‌ به‌کاری بێنه‌  ۰  
٦ ـــ پاپه‌ند به‌ ڕێنمیایی خۆراک تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشی شه‌کره‌ و به‌کارهێنانی ده‌رمان له‌ کاتی خۆی دا ۰ 
۷ ـــ ئه‌گه‌ر پزیشکه‌که‌ت پێی وتی نابێت ئوتۆمبیل لێبخوڕیت ؛ ئینکاری مه‌که‌ تا هیچ نه‌بێت گیان و ته‌ندروستی هاوڵاتیانی تر نه‌خه‌یته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ و کێشه‌ و خه‌م و خه‌فه‌ت بۆ که‌سه‌ خۆشه‌ویسته‌کانت دروست نه‌که‌یت له‌گه‌ڵ پاراستنی ته‌ندروستی خۆت ؛ مه‌ڵێ خۆ من هه‌ر ئه‌مرم یا ئه‌مه‌ که‌ی ژیانه‌ ؛ گرنگه‌ په‌که‌وته‌ نه‌بیت و نه‌بیته‌ بارگرانی بۆ که‌سانی تر ۰ 
دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی 
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی
 دبلۆم له‌ نه‌خۆشی شه‌کره‌ و ئاکامه‌کانی
&&&& گرنگترین نیشانه‌کانی دابه‌زینی ئاستی شه‌کره‌ :
۱ ـــ هه‌ستکردن به‌ برسیه‌تیه‌کی زۆر 
۲ ـــ سه‌رئێشه‌ و گێژبوون و هه‌ستکردن به‌ سه‌ر سووڕانه‌وه‌ 
۳ ـــ گۆڕانی له‌کتوپڕی مه‌زاج ؛ دڵته‌نگی یان دڵخۆشی
٤ ـــ دابه‌زینی توانای بینین و چاو ڕه‌ش هاتنه‌وه‌ 
٥ ـــ له‌رزین و ئاره‌ق کردنه‌وه‌ و دڵ په‌له‌ په‌ل کردن
٦ ـــ هیلاکی و که‌می ته‌رکیز کردن