نەخۆشییەکانی کۆڵۆن(colonic disease)
بەشی دووەم
شێرپەنجەی کۆڵۆن(colon cancer)
ناساندن ، هۆکارەکان ، نیشانەکان ، چارەسەر
#شێرپەنجەی_کۆڵۆن : بریتیە لە دروستبوونی لوویەکی شێرپەنجەیی و تەشەنەکردنی خانە شێرپەنجەییەکان لە بەشی ناوەوەی ڕیخۆڵە ئەستوورەدا دروست دەبێت و بەشێوەیەکی یەکسان یەناو هەردوو ڕەگەزی نێر و مێدا دەردەکەوێت ، بەزۆری لەداوی ٥۰ ساڵی دەردەکەوێ وە زیاتر لەناو ڕەشپێستەکان و ئەسمەرەکان باوە ، چەندین هۆکار هەن بۆ تووشبون بەم نەخۆشییە.
ئەم جۆرە شێرپەنجەیە زیاتر وەک چەند گرێیەکی بچووک لە بەشی ناوەوەی ڕیخۆڵە ئەستوورە دەردەکەوێت.
#هۆکارەکان:-
* تەمەن: زۆربەی ئەو کەسانەی تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن تەمەنیان لەسەروو ٥٠ ساڵەوەیە، بەڵام دەکرێت ئەم نەخۆشییە تووشی تەمەنەکانی تریش ببێت.
* ماددەی خۆراکیی: ئەم نەخۆشییە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە ماددەی خۆراکی پڕ چەوریی و پڕ کالۆری و کەم ڕیشاڵ، کەمی خواردنی میوەوە هەیە.
* پێشینەی نەخۆشییەکان: ئەگەری تووشبون بەم نەخۆشییە لەو کەسانەدا کە پێشتر تووشی شێرپەنجەی گەدە یان شێرپەنجەی هێلکەدان یان سنگ بوون زیاترە.
* گوێزەرەوەی بۆماوەیی: ئەو کەسانەی کە پێشتر دایک و باوک و خوشک و برایان ئەم نەخۆشییەیان هەبووە، بە تایبەت ئەگەر تەمەنیان لە ٥٠ ساڵ کەمترە، پێویستە سەردانی پزیشک بکەن بۆ پشکنین.
لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا، قەڵەویی، خواردنەوە کهولییەکان، ماددە هۆشبەرەکان لە هۆکارە سەرەکییەکانن بۆ تووشبون بەم جۆرە شێرپەنجەیە.
#نیشانەکانی
دەکرێ لەسەرەتای نەخۆشییەکە هیچ نیشانەیەکی نەبێت ا ئەو کاتەی نەخۆشییەکە تەشەنە دەکات (لووەکە تەواو دەردەکەوێ یان گەورە دەبێ) دواتر
نیشانەکانی شێرپەنجەی کۆڵۆن دەکرێت وەک هەندێک لە نەخۆشییەکانی تری ڕیخۆڵە، تا و ژەهراویبوونی لەش بێت.
لەو نیشانانەی کە پێویستە ئاماژەیان پێ بکرێت ئەمانەن:
* بوونی هەر جۆرە گۆڕانکارییەک لە کاتەکانی پیسایی کردندا، وەک سکچوون یان قەبزیی، یان نەچونە تەوالێت بۆ ماوەی دوو ڕۆژ یان سێ ڕۆژ بە بێ هیچ هۆکارێک.
* بوونی خوێن لەناو پیساییدا.
* ئازاری بەردەوامی گەدە.
* ڕشانەوە.
* هەستکردن بەلاوازیی و ماندووبون.
* زەردبوونی پێست یان سپی بوونی چاو.
* جوڵەی ناوەوەی ڕیخۆڵە.
* کەمبونەوەی خێرای کێشی لەش.
* کەمخوێنی.
٭هەستکردن بەوەی کە ڕیخۆڵە پڕە (زۆر چوونە سەرئاو بەبێ کردنی پیسایی)
٭ئازاری سک و غازاتی زۆر.
#چارەسەر:
چارەسەرکردنی شێرپەنجەی کۆڵۆن بە ڕەچاوکردنی جۆرەکەی، قۆناغێ نەخۆشییەکە و شوێنەکەی و تەمەنی ئەو کەسە دیاری دەکرێت، بڵاوترین شێوەی چارەسەری ئەم نەخۆشییە بەم جۆرەیە:
* نەشتەرگەریی (surgicaly): (بۆ لابردنی لووەکە هەندێک جار لەسەرەتادا نەشتەرگەری وەک ڕێکاری یەکەم پیادە دەکرێ)
لە نەشتەرگەرییدا پزیشک بەشی تووشبوی ڕیخۆڵە بەو نەخۆشییە دەبڕێت، یان ئەگەر نەخۆشییەکە زۆر تەشەنەی کردبێت پزیشک ناچار دەبێت بە دەرهێنانی ڕیخۆڵە ئەستوورە.
* چارەسەری کیمیایی(chemotherapy): لەم قۆناغەدا چارەسەر بەکاردەهێنرێت بۆ لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان، چارەسەری کیمیایی بە گشتی دوای نەشتەرگەریی دەکرێت.
* چارەسەری تیشکی (radiation): دوای نەشتەرگەریی لەم قۆناغەدا بە هۆی تیشکەوە خانە شێرپەنجەییەکان لەناو دەبرێن یان بچووک دەکرێنەوە.
شێرپەنجەی کۆڵۆن یەکێکە لە جۆرەکانی شێرپەنجە و بریتییە لە زیادبوونی نائاسایی خانەکانی کۆڵۆن یان ڕیخۆڵە ئەستوورە کە بەشێکە لە کۆئەندامی هەرس و لە دوای ڕیخۆڵە باریکەوە دەست پێدەکات و بە کۆم کۆتایی دێت، ساڵانە چەندین کەس بەهۆی ئەم نەخۆشییەوە گیان لەدەست دەدەن.