لووی کۆڵۆن - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأحد، 8 يوليو 2018

لووی کۆڵۆن

نەخۆشیەکانی کۆڵۆن{Colonic Diseases}
بەشی چوارەم.

 لووی کۆڵۆن(Colonic Polyps)
ناساندن.....هۆکار....نیشانە....چارەسەر.

#ناساندن:
 لووی کۆڵۆن بریتیە لە لویەکی زیادە کە لە ناوەوەی ڕیخۆڵە ئەستورە واتا کۆڵۆندا گەشە دەکات .. زۆۆربەی جۆری لوەکان ترسناک نین..بەڵام هەندێکیان دەگۆڕێن بۆ لووی شێرپەنجەیی یان هەر خودی خۆیان لووی شێرپەنجەیین..هەر لەبەر ئەمەشە دکتۆرەکان لوەکە لا دەبەن و پشکنینی بۆ دەکەن..لووی کۆڵۆن دەکرێ خۆی لێ ببێتەوە لەکاتی پشکنینی هەناوبینی (نازوور)..

#هۆکار:
هەموو کەسێک ئەگەری ئەوەی هەیە توشی لووی کۆڵۆن ببێت .بەڵام هەندێک کەس ئەگەریان زیاترە کە توش ببن وەک ئەوکەسانەی( تەمەنیان سەروی ٥٠ ساڵیەوەیە ...پێشتر لوی زیادەیان لێ هاتوەو چارەسەر کراوە یان نەماوە....ئەو کەسانەی لە خێزانەکانیان لووی زیادە هەبوە..یان پێشتر لە خێزانەکانیان شێرپەنجەی کۆڵۆن هەبوە..)

#نیشانەکانی:
زۆبەی کات لووی کۆڵۆن هیچ نیشانەیەکی نی یە .. بەڵام دوای گەشەکردنی لوەکە دەکرێ هەندێک نیشانە دەربکەون لە کەسی توشبو وەک(خوێناوی بوونی جلەکانی ژێرەوە یان بینی خوێن لەدوای سەرئاو.... یان خوێناوی بونی پیسایی... وە سک چوون یان قەبزی بۆماوەی زیاتر لە یەک هەفتە)

#چارەسەر:
لابردنی لووی کۆڵۆن بە هۆی هەناو ڕێکەرەوە کە ئەمیش کاتێک کە قەبارەی لە دوو سانتیمەتر زیاتر نەبێت(کە ئەمیش لە چەند بەشێک پێک دێت وەک هەناو بینی وایە بەڵام چەند بەشێکی لەگەڵدایە تایبەت بۆ لابردنی ئەو لووە...)وە زۆۆربەی لووەکان کاتی هەناوبینی بۆ پشکنین لێ دەبێتەوەو نامێنێت..
بەڵام ئەگەر قەبارەکەی گەورەتر بوو ئەوا لەوانەیە پێویست بکات لەڕێی نەشتەرگەری بچوکەوە لا ببرێت.... 
ئەگەر زۆر تەشەنەی کرد و گەورەبوو یان گۆڕا بۆ لووی شێرپەنجەیی ئەوا پێویست بە نەشتەرگەری گەورە دەکات بۆ لابردنی بەشێک لە کۆڵۆن و ڕێکە..

بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموولایەک..