کەم خوێنی
کەم خوێنی بریتییە لە کەم بوونی ژمارەی خڕۆکە سورەکانی خوێن یان بەشێوەیەکی تر بارێکە کەتیایدا خڕۆکە سورەکان ناتوانن خوێن و ئۆکسجینی پێویست بۆ شانەکانی لەش.
نیشانەکانی کەم خوێنی :-
۱-هەست کردن بە بێتاقەتی و لاوازی جەستەیی
۲-گێژبوون و سەر سوڕان
۳-سپی هەڵگەڕانی لەش
هۆکارەکانی تووشبوون بە کەم خوێنی:-
پێش ئەوەی باسی هۆکارەکانی کەم خوێنی بکەین پێویستە بزانین خوێن لەچی پێک دێت؟؟
خوێن پێکدێت لە پلازما و شلەی کانزایی کە لە خڕۆکە سورەکان و سپیەکان و پەڕەکانی خوێن پێک هاتووە هەروەها خڕۆکە سورەکان فرمانیان گواستنەوەی خوێن و ئۆکسجینە بۆ شانەکانی لەش کە لە ماددەیەک پێک هاتووە لە ئاسن لەگەڵ پڕۆتین پێی دەوترێ هیمۆگلۆبین.
هۆکارەکانی تووشبوون بە کەم خوێنی :-
۱-کەم بوونی ڕێژەی ئاسن کە دەبێتە هۆی کەمبوونی هیمۆگلۆبین
۲-بوونی گرفت و نەخۆشی لە مۆخی ئێسک کە دەبێتە هۆی کەم بەرهەمهێنانی خڕۆکە سورەکان
۳-هۆکاری بۆماوەیی
٤-دووگیانی ئافرەتی دووگیان زیاتر توشی کەم خوێنی دەبێ
چارەسەرکردن
۱-زۆر خواردنی ئەو خواردنانەی کە ئاسنی زۆرە وەک
گۆشتی سوور،فاسۆلیا،نیسک،کەرەوز،سەوزە و میوە
۲-وەرزشکردنی ڕۆژانە
۳-زۆرخواردنی ڤیتامینەکان
