پرۆستات - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

السبت، 12 يناير 2019

پرۆستات

پرۆستات چییه‌ و هۆکاره‌كانی هه‌وكردنی
دكتؤر كاروان على به رزنجى 
پێویسته‌ له‌سه‌ره‌تادا جیاوازی له‌نێوان هه‌وکردن و گه‌وره‌بوونی پرۆستاتدا بکه‌ین ، چونکه‌ گه‌وره‌بوون و هه‌ڵاوسان زیاتر له‌پیره‌کان و به‌ته‌مه‌نه‌کاندا ڕووده‌دات به‌ڵام هه‌وکردن له‌هه‌موو ته‌مه‌نێکدا ڕووددات.

هه‌وکردنیش دوو شێوه‌ی هه‌یه‌ :

یه‌که‌م : هه‌وکردنی خێرا : که‌ هۆکاره‌کانی بریتین له‌ :
1- تووشبوونی پرۆستات به‌هه‌ندێک میکرۆب که‌ له‌ئه‌نجامی کاری سێکسی خراپه‌وه‌ په‌یدا ده‌بێت وه‌ک تووشبوون به‌میکرۆبی سۆزه‌نک یا ترایکۆمۆناس ، که‌ڕه‌نگه‌ له‌دواتردا میکرۆبی دیکه‌یشی تێبچێت .

2- هه‌ندێ جار هه‌وکردنه‌کانی گورچیله‌ و جۆگه‌کانی میز له‌ڕێگه‌ی میزه‌ڕۆکانیان میکرۆبه‌کانیان ده‌گه‌نه‌ پرۆستات و هه‌وی پێده‌که‌ن و له‌زۆربه‌ی جاره‌کانیشدا میکرۆبه‌کان له‌پرۆستاته‌وه‌ ده‌گه‌نه‌ تۆواوه‌ چیکڵدانه‌کان و له‌پاشتردا نا‌هێڵن تۆوه‌کان که‌ له‌ گونه‌کانه‌وه‌ دێن به‌باشی بڕۆنه‌ ده‌ره‌وه‌ ، یان ده‌بنه‌ هۆی کوشتنیان و مرۆڤه‌که‌ تووشی نه‌زۆکی ده‌که‌ن .

3- هه‌ندێ جار له‌ئه‌نجامی هه‌وه‌کانی کۆڵۆن یان هه‌وه‌کانی ئاڵو یان گیرفانه‌کانی لووته‌وه‌ میکرۆبه‌کان له‌ڕێگه‌ی سووڕی خوێنه‌وه‌ ده‌گه‌نه‌ پرۆستات و تووشی هه‌وکردنی ده‌که‌ن .

 

له‌نیشانه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی هه‌وی پرۆستات :
1- ئازارێکی زۆر له‌خوار سک و پشته‌وه‌ .
2- ئازار له‌بنی میزه‌ڵداندا تاده‌گاته‌ نزیک کۆم .
3- به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی و ئاره‌زوو که‌مکردنه‌وه‌ بۆ خواردن .
4- سووتاندنه‌وه‌ له‌کاتی میزکردندا .
5- هه‌ندێ جار هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی خوێن له‌دوای میز کردن یان له‌گه‌ڵ هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی تۆواودا.
6- هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی شلاوێکی به‌رده‌وام له‌ کونی چوکه‌وه‌ .
7- که‌مبوونه‌وه‌ی ئاره‌زووی سێکسی .
8- له‌حاڵه‌ته‌ په‌ره‌سه‌ندووه‌کاندا په‌نگ خواردنه‌وه‌ی میز له‌میزه‌ڵداندا ڕووده‌دات .

جۆری دووه‌م :

هه‌وی درێژخایه‌نی پرۆستاته‌ به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر له‌دوای ته‌مه‌نی چل ساڵییه‌وه‌ ڕووده‌دات و به‌وه‌ ده‌ناسرێت که‌ ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌خایه‌نێت و زۆر ده‌مێنێته‌وه‌ . له‌هۆکاره‌کانی ئه‌م جۆره‌ :
1- خواردنه‌وه‌ی ماده‌ ئه‌لکهولیه‌کان به‌زۆری .
2- تووشبوونی به‌رده‌وام به‌ نه‌خۆشیه‌ سێکسییه‌کان به‌تایبه‌تی سۆزه‌نک .
5- هه‌وکردنی به‌رده‌وامی گورچیله‌ و میزه‌ڕۆکان و ئاڵووه‌کان و ... هتد .
دكتؤركاروان على به رزنجى 
له‌ نیشانه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م جۆره‌ :
1- ئازار له‌ژێر توره‌که‌ی گووندا که‌ڕه‌نگه‌ بگاته‌ کۆمیش .
2- نه‌مانی ئاره‌زووی سێکسی .
3- خوین بینین که‌ ئازاری له‌گه‌ڵدا بێت .
4- ده‌رچوونی تۆواو له‌گه‌ڵ میزدا .
5- ئازار له‌ گون و ئه‌ندامی زاووزێدا .
6- زوو میزهاتن ، یان په‌نگخواردنه‌وه‌ی میز له‌ میزه‌ڵداندا .
7- ناڕوونی میز ، واته‌ بوونی لێڵییه‌ک تیایدا له‌شێوه‌ی ده‌زووی درێژ درێژدا .
8- تێکچوونی ته‌ندروستی گشتی که‌سه‌که .