&&& زۆری لیکی ناوده‌م په‌یوه‌ندی به کرمه‌وه نیه :
&&& هۆکاره‌کانی زۆری لیکی ناوده‌م له شه‌ودا :
--- زۆری لیکی ناوده‌م له شه‌و دا له لای زۆر نه‌خۆش و دایکان و باوکان و هاوڵاتیانه‌وه وا ده‌زانرێت که نیشانه‌ی بوونی کرمی ناو ڕیخۆڵه‌وه ڕوو ده‌دات ؛ به‌ڵام دووره له ڕاستیه‌وه و تووشبوون به کرمی ناو ڕیخۆڵه‌کان و نابێته هۆی زۆری لیکی ناو ده‌م نه له شه‌و ، نه له ڕۆژدا ۰
&&& هۆکاره‌کانی زۆری لیکی ناوده‌م له شه‌ودا :
--- زۆر دروست بوونی لیکه‌وه به هۆی :
۱ ـــ هه‌وکردن و برینی ناو ده‌م به بۆنه‌ی ڤایرۆسه‌وه ۰
۲ ـــ هه‌وکردنی قورگ ، له‌وزه‌تێن ، جیوب ( گیرفانه هه‌وایه‌کان ) ۰
۳ ـــ زۆر خواردنی خۆراکی ترش و مزرمه‌نیه‌کان ۰
٤ ـــ خانمان له کاتی سکپڕی دا ۰
٥ ـــ کێشه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی تڕشه‌ڵۆکی گه‌دده ۰
٦ ـــ ددان نه‌شتن و پاک نه‌کردنه‌وه‌ی ؛ بوونی تاقمی ددان ۰
۷ ـــ بوونی هه‌وکردنی به‌هێزی وه‌ک نه‌خۆشی سیل یان ڕێبیز ( ده‌رده هاری دوا گه‌ستنی سه‌گه‌وه ) ۰
۸ ـــ له جێ چوون یان شکاوی شه‌ویلگه ۰
۹ ـــ پێوه‌دانی جاڵجۆڵکه‌ی ژه‌هراوی ، خواردنی قارچکی ژه‌هراوی ۰
۱۰ ـــ ژه‌هراوی بوون به زه‌رنیخ یان مس یا گۆگرد ۰
۱۱ ـــ ددان هاتن له مناڵانی ساوا ۰
۱۲ ــ به‌کارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمانی دژه خه‌مۆکی یان چاره‌سه‌ری ئه‌لزه‌هایمه‌ر ۰
۱۳ ـــ بوونی ئازارێکی زۆر له ناو سک دا ۰
---- قووت نه‌دانی لیک به هۆی کردنه‌وه‌ی ده‌م :
۱ ـــ هه‌ناسه‌دان له ڕێی ده‌مه‌وه به هۆی گیرانی لووته‌وه یان خه‌وی قووڵه‌وه یا قه‌ڵه‌وی یان نه‌خۆشیه‌کانی کۆئه‌ندمی هه‌ناسه‌وه ۰
۲ ـــ خه‌وتن له سه‌ر لا یان شێوازی هه‌ڵه‌ی نووستن ۰
۳ ـــ دانه‌خستنی ده‌م و لێو به ته‌واوی ۰
٤ ـــ گه‌وره بوون یان هه‌وکردنی زمان یان نه‌بوونی توانای جوڵانی زمان به باشی ۰
٥ ـــ هه‌ندێک نه‌خۆشی وه‌ک پارکنسۆن یان پوکانه‌وه‌ی ماسولکه و ده‌ماره‌کان ۰
--- هه‌ندێ جار بینینی خواردنی ترش یان توند له خه‌ودا یان تام کردن یان بینینی خواردنی ترش یان توند پێش خه‌وتن ۰
&&& تووشبوون به کرمی ناو ڕیخۆڵه‌کان نیشانه‌ی تایبه‌ت خۆی هه‌یه که له داهاتوودا بڵاوی ده‌که‌مه‌وه پشت به خوای گه‌وره و میهره‌بان ۰
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی