زیانەکانی پەنجە تەقاندن - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الاثنين، 30 يوليو 2018

زیانەکانی پەنجە تەقاندن

#ئايا ته‌قاندنى جومگه‌كان زيانى هه‌يه‌؟

تەقاندنی جومگەی پەنجەکان خوو و ڕەفتارێکی باوە کە خەڵکی پێی هەڵدەستن.

هەرچەندە لەوانەیە لەڕێیەوە هەستێکی خۆشت پێ ببەخشێت لەهەمان کاتدا خەڵكانی دەوروبەرت بەرەو ئەوە دەبات کە بە ڕەفتارێکی نەویستراو و نامۆ لێکی بدەنەوە.

هەرچەندە تەقاندنی پەنجەکان نابێتە هۆکار بۆ هەوکردنی جومگە (Arthritis)، بەڵام توێژینەوە دەری خستووە کە سەردەکێشێت بۆ کێشەی تر وەکو ئاوسانی جومگە و لەدەستدانی هێز و توانای دەست، یان دەبێتە نیشانەیەك لە نەخۆشییەکی توندی دەماری بە پێی زۆری و ماوەی خوو پێوەگرتنی ئەو ڕەفتارە.

تۆ يه‌كێكيت له‌وانه‌ى په‌نجه‌كانى ده‌ستيان ده‌ته‌قێنن؟
ئایا ئارەزوو ناکەیت لەم ڕەفتارە  ڕزگارت بێت؟
بە پشتیوانی خوای گەورە  ڕێگا چارەی ئەم حاڵەتە لە کاتێکی تردا دەخەینە ڕوو.

 به‌ هیوای ته‌ندروستی بۆ هەموو لایەك
دكتور خالید عبدالرحمن رفیق - پزیشكی جومگەو فەقەرات و رۆماتیزم