ئۆتیزم - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الثلاثاء، 31 يوليو 2018

ئۆتیزم

ئۆتیزم 
: نەخۆشییەکی ئاڵۆزی مێشکە و بەهۆی کێشە لە کۆئەندامی دەمار دەردەکەوێت واتا بریتیە لە تێكچوونی باری گەشەكردنی ئەقڵ 
كە كاریگەری لەسەر مێشك دەبێت لەڕووی چالاكی كۆمەڵایەتی و پەیوەندییەكانی بەدەوروبەرەوە لە سێ ساڵی یەکەمی تەمەنی مرۆڤدا دەرەکەوێ 
* - تووشبووانی ئۆتیزم لە قسەكردن تێناگەن یاخود بەگران توانای تێگەیشتنی وشەكانیان هەیەو ناتوانن گوێ لەوانیتر بگرن و لە ئاماژەكانی جەستەی بەرامبەر بگەن و كۆنترۆڵی چینەكانی دەنگ و ریتمیەكەی بكەن و هەندێك جاریش وشەی كەسەكانی تر چەند بارەدەكەنەوە و بێتواناشن لەوەی بتوانن پەیوەندی بەوانیترە بكەن لەرووی كۆمەڵایەتیەوە 
* - پزیشکان دەڵێن ئەو منداڵانەی لە قۆناخێکی سەرەتایی تووشبوونیاندا دەستنیشاندەکرێن و دەست بەچارەسەریان دەکرێت، مێشکیان باشتر گەشە دەکات و لە رووی رەفتار و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان باشتردەبن
* - دەستنیشانكردنی نەخۆشی ئۆتیزم لەرێگەی چاودێریكردنی راستەوخۆی رەفتاری ئەو منداڵانەوە دەبێت لەلایەن كەسانی پسپۆڕەوە بەتایبەتیش بەر لەتەمەنی سێ ساڵی و كۆكردنەوەی زیاتر زانیاری لەباری ئەو منداڵانە لەرێگەی دایك و باوك و كەسە نزیكەكانیانەوە
* - دەستنیشانكردنی نەخۆشیەكە بەسێ قۆناغدا تێدەپەڕێت پاشان بڕیاری كۆتایی دەدرێت لەوەی كە ئەو منداڵە ئۆتیزمی هەیە یاخود نا كەئەو قۆناغانەش بریتین لەوەی كە منداڵەكە لەلایەن پزیشكی منداڵا ن-پسپۆڕی مێشك-پزیشكی دەروونییەوە دەبینرێت تا پشكنینی وردو و وێنەی تیشكی بۆبگیرێت ودڵنیاببنەوە لەوەی كە منداڵەكە ئۆتیزمی هەیە. 
* - نیشانەكانی ئۆتیزم
بەر لەوەی باس لە نیشانەکان بکەین ئەبێ بزانین 
بوونی نیشانەیەک یان دوان یان سێ مانای ئەوە نیە کە منالەکەمان ئۆتیزمی هەیە واتا وەک گوتمان ئەبێ کەسانی پسپۆر و پزیشکان دەریخەن کە مناڵەکە ئۆتیزمی هەیە یاخود نا 
#نیشانەکان
1-بەگران تێكەڵاو بەكەسانی تر دەبێت واتا پەیوەندی کۆمەڵایەتیان زۆر لاوازە
2-وەك منداڵێكی لاڵ هەڵسوكەوت دەكات.
3-حەزی بەفێربوون نییەو دژی دەوەستێتەوە. هەندێ کاتیش زوو فێر ئەبێ
4-جمودۆڵی زۆرە 
5-پێكەنین و قاقا بەبێ هۆ. یاخود گریانی نا ئاسایی 
6-زیاد لە پێویست هەستیارن بۆ دەنگ یاخود بە پێچەوانەوە .
7- حەزی بەدەستلەملان نییە.
8-سەرنج دانیان نیە.
9-زۆر دووبارەکردنەوەی ڕەفتارەکان.
10-هۆگربوونی بەشتەكان و یاریكردن لەگەڵ ئەو شتانەدا.
11-گۆشەگیرەوحەزدەكات بەتەنیا بمێنێتەوە.
بە نیشانەیەک و دوو نیشانە ناتوانرێ دەست نیشان بکرێ وەک وتمان 
*- #هۆکارەکانی ئۆتیزم
تاکو ئێستا هۆکاری سەرەکی نەخۆشییەکە دیارنییە
بەلام هەندێ کات هۆکارەکان ژینگەیین وە هەندێ کات بۆماوەیی 
کاتێک تاکێکی منداڵی دووانە تووشی ئۆتیزم دەبێت، ئەگەری تووشبوونی منداڵەکەی دیکە 70-90% دەبێت، ئەمەش ئاشکرایدەکات کە نەخۆشییەکی بۆماوەییە و کۆمەڵێک بۆهێڵ بەرپرسن لە گواستنەوەی نەخۆشییەکە.
هۆکاری ژینگەیی وەک تووشبوونی دایک بە نەخۆشی ڤایرۆسی و ژەهراوی بوون لەکاتی دووگیانی ئەگەری تووش بوونی کۆرپەلە بە ئۆتیزم زیاد دەکەن
*- #چارەسەری ئۆتیزم 
توێژینەوەكان سەلماندویانە باشترین چارەسەر دەستێوەردانی پێشوەختە لە پێش تەمەنی سێ ساڵی منداڵەكەوە دەبێت
کۆمەڵێک چارەسەر هەن بۆ تووشبووانی ئۆتیزم، کە زۆربەیان پەیوەستن بە چارەسەری رەفتار و گەشەی منداڵان 
تاکو ئێستا دەرمانێکی تایبەت بۆ نەخۆشییەکە نەدۆزراوەتەوە. 
هەندێکجار منداڵان راهێنانیانی تایبەتیان پێدەکرێت، تاکو بتوانن خۆیان خواردن بخۆن و خۆیان پاکبکەنەوە، هەروەها فێری گفتوگۆکردن و چالاکی جەستەیی دەکرێن، هەروەک لە زۆر وڵات قوتابخانە و فێرگەی تایبەت هەن بۆ خوێندنی منداڵانی ئۆتیزم 
کە پێویستە لەلایەن ڕاهێنەران و شارەزایانی ئەو بوارەوە چاودێری بکرێن و چارەسەرەکان لای ئەوان بکرێت ...

ڕێكخراوی ڕێنمایی دەروونی و خێزانی