هۆکارەکانی نەزۆکی لە خانماندا جيه ؟؟
بۆ منداڵبوون، درووست بوونی توخم پێویستە، بەلام هۆکاری وەک سووڕی مانگانە، پلەی گەرمی لەش، هێلکەدانەکان، بۆریەکانی هێلکەدان، ئەندامی زاوزێ و "ئەنۆمتریوز" واتە بوونی بەشێکی منداڵدان لە شوێنێکی جیا لە منداڵدان، کاریگەرن.
بەپێی راپۆرتی پزیشکی "جام جەم سەرا" بە گێڕانەوە لە پزیشکانی بێ سنوور، ئەندامی زاوزێ و رژێنەرەکانی لە جووڵەی سپێرمەکان بۆ بەشەکانی سەرەوە کاریگەری زۆریان هەیە.
ئەو کێشانەی کە دەبنە هۆی دروست نەبوونی هێلکە بریتین لە بەرزبوونەوەی هۆڕمۆنی پڕۆلاکتین، کێشەی تایرۆئید، کەم کاری پاراتیرۆئید، شەکرە، کێشەی غودەکانی گورچیلە، بەڵام فیبرۆمەکان و ئەندۆمتریوز هۆکارە گرنگەکانی کێشەی منداڵدانن بۆ نەزۆکی.
هۆکارەکانی نەزۆکی ژنان:
کیشەکانی هێلکەدان:
کێشەی هێلکە دروستکردن کە پێی دەڵێن تەمەڵی هێلکەدان، هۆکارە لەنەزۆکیدا و زۆر باوەو بۆ ماوەیی تێیدا کاریگەرە، ئەم کێشەیە چارەسەری زۆری بۆ دۆزراوەتەوە.
کێشەکانی بۆریەکانی منداڵدان کە هۆکاری نزیکەی 30- 40% نەزۆکیەکانە، گیرانی بۆریەکانی منداڵدان بە هۆی هەوکردنی زۆری حەوز، بۆماوەییەکان، چەسپاوی بە هۆی نەخۆشی ئەندۆمێتریوز یان نەشتەرگەری.
کێشەی زوو لە کارکەوتنی هێلکەدانەکان کە بە هۆکاری بۆماوەیی، تیشک و هەندێ دەرمانەکان، هێلکەدان زووتر لە کاتی خۆی لە کارکردن دەوەستێت.
کێشە لە گۆڕانی شێوەی منداڵدان، کە زۆر باو نیە و زیاتر دەبێتە هۆی لەبارچوونی منداڵ نەک نەزۆکی.
کێشەکانی (سیرڤیکس) یان سەرەتای منداڵدان، کە 5% هۆکاری نەزۆکیە و دەتوانێت بۆماوەیی بێت.
لە کۆتاییدا نەخۆشیەکانی ئیمۆنۆلۆژیک وەک باش کارنەکردنی گورچیلەکان، کەمکاری تایرۆئید، کە جگە لەوەی کاری شوێنەکانی تر تووشی کێشە دەکەن، دەبنە هۆی کێشەی زاوزێ و نەزۆکی...