کیسەی زکماکی دڕکە پەتک و بڕبڕەی پشت:-
ئەم کەم و کوڕییە زکماکیە دروست دەبێت لە ئەنجامی دانەخرانی بڕبڕەی پشت و هاتنە دەرەوەی دڕکە پەتک، لەو ماوەیەی کە کۆرپە لەسکی دایکی ئەندامەکانی دروست دەبن.
چەند جۆرێکی هەیە بە گوێرەی ئاڵۆزی کەم و کوڕیەکە.
کاریگەریگەریەکان
١-کاریگەری لەسەر جولەی پەلەکانی خوارەوە دەبێت و لەوانەیە ببێتە ئیفلیجی.
٢- ئیفلجی میزڵدان و گەڕانەوەی میز بۆ گورچیلەکان.
٣- کاریگەری لەسەر هەستی پێیەکان دەبێت.
٤- کاریگەری لەسەر جوڵەی ڕیخۆڵەکان دەبێت و لەوانەیە ببێتە هۆی قەبزی بەردەوام یان کۆنترۆل نەکردنی پیسایی.
٥- گیرانی جۆگەی سوڕی ئاوی سەر ، کە دەبؽتە هۆی گەورە بونی قەبارەی سەر، ئەوەش وا دەکات پێویستی بە دانانی سۆندە بێت لەسەر بۆ سک.
هۆکاری ئەم کەم وکوڕیە زکماکیە بەتەواوی نازانرێت بەڵام لێکۆڵینەوەکان دەیگەڕێننەوە بۆ کەمی فۆلیک ئەسید، بۆیە دەبێت ئافرەتان بە سێ مانگ پێش سک پڕی فۆلیک ئەسید وەرگرن تا سێ مانگی سک پڕی.
چارەسەری:-
نەشتەرگەری لە ژێر سڕکەری گشتی دەبێت.
ساغ و سەلامەت بن و دوور بن لەو جۆرە کێشانە.
