#زۆرجار لەبەر #گوێپێنەدان و #رەچاونەکردنی رێنمایە #تەندروستیەکانی سەبارەت #بەچۆنێتی هەڵگرتن و #هەڵبژاردن و خواردنی #خۆراکی لەقوتوونراو ،#ژیانی کەسەکە #دەکەوێتە مەترسییەوە!
زیاد بەكارهێنانی خۆراكی قوتووبەند (Canned Food) یەكێكە لە نەرێت و خوە خراپەكانی پەیوەست بە خۆراك و هەرچەندە خۆراکی لەقوتونراو مێژویەكی كۆنیان هەیە، بەڵام هەرگیز نابێت ببێتە جێگرەوە بۆ خۆراكی سروشتی ، بۆیە ئەگەر لەبەر هەر هۆیەك بێت كە خۆراكی لەقوتوونراو بەكاردێنیت،هەوڵبدە كە تا بكرێ بڕی كەم لە خۆراكی قووتووبەند بخۆیت، خۆراكەكەت لە فرۆشیارێك بكڕە كە لە ویژدان و دەستپاكییەكەی دڵنیایت.
#بۆچی #کاتێک هەر #خۆراكێك كە ، لەقوتو دەنرێت چەندین مادەی كیمیایی تێدەكرێت؟
- بۆ ئەوەی كە (بەكتریا) لەناویدا گەشە نەكات و خۆراكەكە بۆگەن نەبێت.
- هەروەها بۆ ئەوەی كە رەنگ و شێوە و بۆن و چێژی پارێزراو بێت.
#چۆن #خۆراکێکی #لەقوتوونراوی تەندروست و سەلامەت هەڵدەبژێریت و جیای دەکەیتەوە لەو خۆراکەی نەشیاوە بۆ خواردن؟
١ـ سەرەتا قووتووەكەت بە باشی بپشكنە،سەیری بەرواری دروستكردن و بەسەرچوونی بكە، زانیاری و راستییە خۆراكییەكان (Nutritional Facts) بە باشی بخوێنەوە و ئەو جۆرە هەڵبژێرە كە لەگەڵ تەمەن و تەندروستیتدا دەگونجێت.
٢ـ خۆراكی قوتووی قۆپاو و هەڵئاوسا و ژەنگاوی بەكارمەهێنە بۆ خواردن، قوتووی كونبوو ئەگەری پیسبوونی بە (میكڕۆب) لێدەكرێت.
٣- ئەگەر خۆراكی ناو قوتووەكە كەرەكیفەی كردبوو یان بەسەرچووبو ئەوا ئەم خۆراكە بۆ خواردن ناشێت، لەوانەیە ببێتە هۆی ژاراویبوون بە خۆراك.
#ئەو #رێنمایە #تەندروستیانە کامانەن بۆ ئەو کەسانەی کە خۆراکی لەقوتوونراو زۆر بەکاردەهێنن پێویستە رەچاوی بکەن؟
#یەک- لەوانەیە كە خۆراكی لەقوتوونراو بۆ ماوەی (١-٢) ساڵ بەبێ گرفت بمێنێتەوە ئەگەر بە شێوەیەكی رێك و زانستییانە هەڵبگیرێت و کۆگا بكرێت.
#دوو- پاش كردنەوەی قوتووی خۆراك دەتوانرێت كە بۆ ماوەی رۆژێك یان دوو رۆژ لەناو بەفرگر(سەلاجە)دا هەڵبگیرێت.
#سێ- خۆراكی لەقوتوونراو كوڵێنراوە و بۆ خواردن ئامادەیە و پێویست بە دووبارە كوڵاندنەوە ناكات.
#چوار- شلەی ناو خۆراكی لەقوتوونراو مادەی خۆراكیی تواوە لەخۆدەگرێت و بۆ خواردن دەشێت
.