هۆکارەکانی سک چوون - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الجمعة، 20 يوليو 2018

هۆکارەکانی سک چوون

هۆكارەكانی توشبوون بە سكچوون

هۆكارەكانی توشبون بە سكچوون بەپێی جۆرە جیاوازەكان دەگۆڕێن و  جیاوازن  . بەڵام بەگشتی چەند هۆكارێكی سەرەكی هەن بۆ توشبوون بە سكچون . لـەوانەش:

1.هەوكردن:
 توشبوون بە هەوكردن بە هۆی هەندێك (بەكتریا , و ڤایرۆس, و مشەخۆر)ەوە  كە بەزۆری لە ناو ئاوی پیسدا هەن و بڵاودەبنەوە و دەبنە هۆكاری توشبوون بە سكچوون بە تایبەتی كاتێك كە ڕێوشوێنی تەندروستی و خاوێنی جێبەجێ‌ نەكرێت لە شوێنێكدا, وەك ناوچە هەژارنشینی یەكان.

2.بەدخۆراكی: یاخود خراپ خۆری  و نەبوونی بڕی پێویستی خۆراكە سەرەكی یەكان بە یەكێك لە هۆكارە سەرەكی یەكانی توشبوونی سكچوون دادەنرێت بەتایبەتی لای منداڵانی خوارتەمەن 5 ساڵا. 

3.پیسبوونی سەرچاوەكانی ئاو: 
كاتێك ئاوی خواردنەوە تێكەڵا بە سەرچاوەی پیسی وەك پاشەڕۆی مرۆڤ و ئاژەڵا دەبێت , ئەوا دەبێتە هۆكاری توشبوون بە زۆر نەخۆشی مەترسی دار بە گشتی و سكچوون بە تایبەتی.

هۆكارەكانی تر: چەندین هۆكاری تریش هەن كە دەكرێت بڵێین سەرەكی نین , بەڵام  دەبنە هۆی توشبوون بە سكچوون . لــەوانەش:

1.پەیڕەوی نەكردنی پاك و خاوێنی:
 سكچون لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر دەگوێزرێتەوە ئەگەر ئاگاداری پاك و خاوێنی كەل و پەل و پێداویستی یە كانی ڕۆژانەیان نەبن. وە هەروەها پاك و خاوێن ڕانەگرتنی خۆراك و ئاوی خواردنەوە لە ناو ماڵەكاندا دەبێتە هۆی توشبوون بە سكچوون.

2.دەرمان:
 هەندێك جۆری دەرمان و چارەسەری پزیشكی هەن كە كاریگەری لاوەكی یان هەیە لەسەر كەسی بەكارهێنەر و  دەبنە هۆی توشبوون بە سكچون وەك { دژەهەوكردنەكان (antibiotics) و (NSAIDs) و هەروەها ئەو دەرمانانەی (magnesium) یان تێدایە, وە هەندێك دەرمانی دابەزیچنەری فشاری بەرزی خوێن, و هەوەها دەرمانی یاریدەدەر بۆ بەتاڵاكردنەوەی ڕیخۆڵە(laxatives).}
3.ناهەوسەنگی دەروونی: وەك توشبوون بە دڵەڕاوكێ‌ و فشاری دەروونی.

4.زۆر خواردنەوەی ئەو خواردنەوانەی كافاینیان تێدایە , وەك چا , قاوە, خواردنەوە گازی یەكان.

5.هەستیاری: بوونی هەستیاری بە هەندێك جۆری خۆراك.

6.تێكچوونی ناوپۆشی ڕیخۆڵە بەهۆی هەندێك دەرمانەوە.

7.هەوكردن ڕیخۆڵەكوێرە.