تۆقین (پانیک)
جۆرێکە لە جۆرەکانی نەخۆشی دڵەڕاوکێ، کە تاک دوچاری حاڵەتی ترسێکی لە ڕادەبەدەری کتوپڕ ئەبێت، بەجۆرێک هەست دەکات کۆنترۆڵی خۆی لە دەست ئەدات، و یاخود هەندێ جار ترسێکی وای لا دروست ئەبێت کە دڵی یان هەناسەی ئەوەستێت. حاڵەتەکە لە چەند خولەکێک تێپەڕناکات، و دوای تەواوبوونی نەوبەکەش، نەخۆشەکە ترسی لەڕودانەوەی حاڵەتەکە هەیە، بەجۆرێک کاریگەری نەرێنی توند لەسەر لایەنی ئیش، فرمان، و پەیوەندی کۆمەڵایەتی جێدەهێڵێت.
حاڵەتەکە نیشانەی دەرونی و جەستەیی دەبێت وەک؛
• دڵەکوتێ
• ترسی مردن
• ترسی لەدەستدانی کۆنترۆڵی خود
• هەناسەتەنگی
• هەستی خنکان
• ئارەقکردنەوە
• لەرزین
• ئازارێکی توندی سنگ یاخود گەدە
• هێڵنج دانەوە
• سڕبوون
• سەرگێژخواردن
o نەخۆشیەکە لە ڕەگەزی مێ بە ڕێژەی ٢ بۆ ٣ ئەوەندە زیاترە لە ڕەگەزی نێر. هەروەها، بە ڕێژەی ٢ بۆ ٣ کەس لە سەد کەس تووش دەبن. نەخۆشیەکە دەگونجێت لە هەموو تەمەنێکدا ڕووبدات، بەڵام زیاتر لە بیست و سییەکانی تەمەندا دەردەکەوێت.
o کاتێک حاڵەتی تۆقینەکە لە مانگێکدا چوارحاڵەت یاخود زیاتر بێت بە نەخۆشی پانیک ناوزەند دەکرێت
o بۆ چارەسەری نەخۆشیەکە هەردوو ڕێگای چارەسەری هزری و ڕەفتاری، و یان دەرمان بەکاردەهێنرێت.
د.هێمن فاتح حمەکریم
پزیشکی پسپۆڕی دەرونی