په‌نجه مژین چیه ؟
چۆن په‌نجه مژین كارده‌كاته سه‌ر ددانی منداڵ ؟
چۆن وا له منداڵ ده‌كه‌ی ته‌ركی خووی په‌نجه مژین بێنێ ؟
زۆرێك له منداڵان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیه‌وه په‌نجه‌ی خۆیان ده‌مژن ، كه ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكی ئاساییه چونكه زۆربه‌ی منداڵ له دوای له دایكبوونیه‌وه خوو به‌م دیارده‌یه‌وه ده‌گرن
#چۆن په‌نجه مژین كارده‌كاته سه‌ر ددانی منداڵ ؟
په‌نجه مژین ده‌بێته هۆی ناڕێكی له ریزبوونی ددانه‌كان ، له كاتی مژینی په‌نجه‌دا منداڵ هێزێكی زۆر ده‌كاته سه‌ر په‌نجه‌ی و به تووندی ده‌یمژێ ئه‌مه‌ش واده‌كات ددانه‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌ره‌و ده‌ره‌وه ده‌ربێن ، وه له كاتی مژینی توندا روومه‌ت پاڵ به ددانه خڕێكانه‌وه ده‌نێت به‌مه‌ش ته‌سكبوونه‌وه‌ی مه‌ڵاشوو و چوونه‌ناوه‌وه‌ی خڕێكانی سه‌ره‌وه رووده‌دات ، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات منداڵه‌كه له كاتی ده‌م داخستنی ئاسایی ده‌می كراوه‌بێت و ددانه‌كانی پێشه‌وه‌ی جووت نه‌بن و ببێته هۆی قورسكردنی قسه‌كردن و ده‌رنه‌بڕینی پیته‌كان به جوانی .
زۆرێك له منداڵان په‌نجه گه‌وره‌یان ده‌مژن كه ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كی ئاساییه به‌لام نابێ ئه‌م دیارده‌یه له سێ ساڵی ته‌مه‌نی منداڵه‌كه زیاتر بخایه‌نێ ، چونكه ئه‌گه‌ر له سێ ساڵی ته‌مه‌نی منداڵه‌كه زیاتر بخایه‌نێ ده‌بێته هۆی ناڕێكی و جووت نه‌بوونی ددانه‌كانی
#چۆن وا له منداڵ ده‌كه‌ی ته‌ركی خووی په‌نجه مژین بێنێ ؟
به نه‌رمی و به له‌سه‌رخۆی هانی منداڵه‌كه ئه‌ده‌ی كه واز له‌و خووه بێنێت ، هه‌روه‌ها ستیایشی منداڵه‌كه ئه‌كه‌ی تاكو په‌نجه‌ی نه‌مژێت
یاخود سه‌ردانی پزیشكی ددانی پێده‌كه‌ی و تاكو لایه‌نه خراپه‌كانی په‌نجه مژینی بۆ روون بكاته‌وه و چاره‌سه‌ری پێ بڵێت
یان هانی منداڵه‌كه بده‌ی كه دیاری و پاداشتی بكه‌ی له پای هه‌ر رۆژێك كه په‌نجه‌ی نه‌مژێت
یاخود شه‌وان پێش نووستن ده‌سكێش یاخود شتێك له ده‌ست و په‌نجه‌ی ببه‌سترێ تاكو له كاتی نووستن په‌نجه‌ی نه‌مژێت ، یان باندی ده‌ست و په‌نجه هه‌یه و تایبه‌ته به منداڵ بۆ ته‌ركردنی په‌نجه مژین كه ده‌توانرێت ئه‌مه‌ش به‌كاربهێنرێت .
یان هه‌ندێ دایك و باوك تامێكی تووند یان ترش ده‌ده‌ن له سه‌ری په‌نجه‌ی منداڵه‌كانیان بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته سه‌ره‌تا ره‌چاوی ته‌ندرووستی منداله‌كه‌ت بكه‌ی و دواتر بۆی به‌كاربێنیت .
هیوا فاتح كریم
پزیشكی نه‌خۆشیه‌كانی ده‌م و ددان