#زۆرجار کەسانێک کە #سەگ و #پشیلە گەستونی
#پێش ئەوەی #بگەیەنرێنە بەشی #فریاکەوتن ،دەبێت چی #بکەن؟
بەشی :: راگەیاندن
هەندێک کات سه‌گ گەورە و منداڵ ده‌گه‌زێت و به‌ڵام، زۆربه‌ی گه‌ستنه‌كان ئاساییه و تەنها لە ١٥٪
یان شوێنی گه‌ستنه‌كان هه‌وده‌كات. لەبەرئەوە دوای گەستنەکە ئەو کەسانە دەستبەجێ وەک (فریاگوزاری سەرەتای) دەبێت ئەمانە بکەن:-
١- پێویسته پزیشك بپرسێت ئایا گه‌ستراو به دژی (ده‌رده‌كۆپان یان ڕابیا) خۆی كوتراوه یان نا؟
٢- دەبێت خێرا برینه‌كه بشۆدرێت نمونه‌یه‌ك له شوێنی قوڵی ددان یان له برینه‌كه وه‌ربگره و بینێره بۆ تاقیگە.
٣- زۆر پێویسته شوێنی گازی سه‌گ به كراوه‌یی بمێنێته‌وه تا هه‌وای لێ بدات.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه له‌كاتی گه‌ستنی پشیله‌دا به‌سه‌رهاتی نه‌خۆش، شوێنی گه‌ستنه‌كه و وه‌رگرتنی نمونه بۆ تاقیگە زۆر گرنگن ، لە ٥٠٪ی باره‌كاندا له‌كاتی گه‌ستنی پشیله‌دا شوێن گازه‌كه قوڵتره و هه‌وده‌كات.هۆکاری هەوکردنەکەش بەهۆی به‌كتریای (pasteurella multocida) كه به‌كتریایه‌كی (گرامنێگه‌تیف)ه ناسراوترین به‌كتریایه كه ده‌بێته هۆی هه‌وكردنی پاش پشیله گه‌ستن. ئەم کەسانەش دەبێت خێرا سەردانی بەشی فریاکەوتن بکەن.
بەئەم نیشانانە گەستنی پشیلە دەناسرێتەوە:-
١- ماوه‌ی (٣) كاتژمێر شوێنه‌كه زۆر ئازاری ده‌بێت.
٢- سووربونه‌وه یان په‌نمانی ئاستی گه‌ستنه‌كه له(٢)سم زیاتره.
٣- شوێنه‌كه شله‌ی لێدێته ده‌ره‌وه ، تا له‌سه‌روو (٣٨)پله‌وه‌یه.