بوونی خوێن بەپیساییەوە
ئاگاداری دروستبونی ئهم حاڵهتانهبن.. بهزووی سهردانی پزیشك بكهن
هۆكاری ئازاری سك لەگەڵ بوونی خوێن بەپیساییەوە
هەندێكحار گرفتی هەبوونی خوێن بەپیساییەوە لەگەڵ ئازاری ناوسك ڕەنگە نیشانەیەكی مەترسیداربێت و لەهەندێك حاڵەتی دیكەشدا ئەم بابەتە ئاساییە.
ئەوكاتەی مرۆڤ توشی هەوكردنی كۆئەندامی هەرس دەبێت ئازارێكی زۆر لەناوسكیدا دروست دەبێت.
مایهسیری هۆكارێكی سەرەكی دروستبونی ئازاری ناوسك و هەبونی خوێنە بەپیساییەوەو ئەو كەسانە زیاتر توشدەبن كەسەوزەو میوە پڕ ڕیشاڵەكان كەم دەخۆن، باشتر وایە لەكاتی هەستكردن بەم حاڵەتانە پێویستە زوو سەردانی پزیشك بكرێت.
1- بەرز بوونەوەی پلەی گەرمای لەش
2- هەبوونی بڕێكی زۆر خوێن بەپیساییەوە
3- گۆڕینی ڕەنگی پیسایی بۆ ڕەنگی ڕەش
4- تێكچوونی توانای بینین بەشێوەیەكی ڕوون