کیسی چەوری - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الخميس، 26 يوليو 2018

کیسی چەوری

ڕێنمایی‌ بۆ ئەو کەسانەی کیسی چەورییان هەیە

كیس (تووره‌كه‌ی‌ چه‌وری‌) كۆبونه‌وه‌ی‌ چه‌وورییە لەژێر پێستدا کەدەبێتە هۆی خڕبوونی ئەو ناوچەیەی کەچەورییەکەی لێ کۆبۆتەوە.

ئەم حاڵەتە شتێکی ئاساییەو پێویست ناكات کەسی توشی‌بوو دووچاری ترس و دڵەڕاوکێ ببێتەوە، چونكه‌ هیچ زیانێکی نییە، تانانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ده‌ماریش گه‌شه‌ بكات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنیدا ئازار تێدا دروست ده‌بێت.

باشترین چاره‌سه‌ر بۆ كیسی‌ چه‌ووری‌ بریتییه‌ له‌نه‌شته‌رگه‌ری‌ و به‌یه‌ك جاری‌ چه‌وورییه‌كه‌ی‌ لێ ده‌رده‌هێنرێت، پێویسته‌ ئه‌م ڕێنماییانه‌ش جێبه‌جێ بكرێت:
* زۆر خواردنی‌ سه‌ووزه‌و میوه‌و خۆراكی‌ ریشاڵی‌.
* ڕۆژانه‌ خواردنەوەی سێ لیتر ئاو.
* دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌گرژی‌ و دڵه‌ڕاوكێ.
* دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌خۆراكی‌ چه‌وور.