بونی خوێن لەپیسایی منداڵدا - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الخميس، 26 يوليو 2018

بونی خوێن لەپیسایی منداڵدا

بوونی خوێن لە  پیسایی منداڵ:  بوونی  خوێن لە ناو پیسایی منداڵ لەوانەیە ببێتە ھۆی ترس و دڵەراوکێی زۆر بۆ دایک و باوک، لە ڕاستیدا بوونی خوێنێکی کەم و گەش لەناو پیسایی زۆر باوە لە منداڵدا و زۆربەی جار ھۆکارەکەی ترسناک نیە بەلکو بوونی چەند یان یەک قلیشانی ناو کۆمە کە زۆر جار بەھۆی قەبزی دروست دەبێت، ھۆکاری تر زۆرە ، گەر رەنگی پیسایی ڕەش بێت یان مارونی بێت ئەوە لە بەشی سەروی جۆگەی ھەرسە وەک سورێنچک و گەدە و دوانزەگرێی و ریخۆلە باریکە، بوونی خوینی گەش لەوانەیە لە کۆڵۆن واتە ریخۆڵە گەورە یان کۆم بێت. ھەوکردنی ریخۆڵەکان و دەرمان و ھەندی جار خواردن دەبێتە سوور بوونی  رەنگی پیسایی یان بوونی خوێن
د.ئاری