هەستیاری ددان:
هەستیاری ددان ئازارێکی تیژ و لەپڕە و بۆ ماوەیەکی کەمە لە کاتی خواردنی ساردی و گەرمی، ئەمەش مانای وایە کێشەیەک هەیە لە ددانەکانت.
هۆکارەکانی هەستیاری ددان:
۱. داخوران لە مینای ددان:
مینای ددان بەرگری یەکەمی ددانە بەرامبەر بە هۆکارە دەرەکیەکانی ،کاتێ داخوران ڕوو دەدات لە مینا ماددە ناسکەکەی ددان دەردەکەوێت و ئەمەش هەستیارە بۆ هۆکارە دەرەکیەکان.
ئەم داخورانەش لە ملی ددان بێت بەهۆی ئەم هۆکارانەیە
آ. بەکارهێنانی هێز لە کاتی ددان شتن.
ب. خواردنی خواردنە ترشەکان بە ڕێژەیەکی زۆر
ج. زۆر ڕشانەوە یان زۆر هاتنەوەی ترشی گەدە بۆ ناو دەم
یان داخورانەکە لە بەشی سەرەوەی ددانەکە دەبێت بەهۆی
ا. لێ ڕۆیشتنی لەگەل تەمەن
ب. ددانە جیرێ
چارەسەر:
٭ نەهێشتنی هۆکار
٭پڕکردنەوەی ددان یان کیفی ددان
٭بۆ حالەتی ددانە جیڕێ پزیشکی ددان قالبێکی تایبەت بە نەخۆشەکە دەکات، نەخۆشەکە شەوان لە دەمی دەکات.
۲.کلۆر بوون و چالبوونی ددان:
زۆربەی کات هەستیار بوونی ددان هۆیەکەی کلۆربوونی ددان، درزی ددان ، ددانێکی پڕ کراوە کە بنەکەی فشەل بووە و کلۆر بۆتەوە.
چارەسەر: پڕکردنەوە و گۆرینی پڕکراوەی ددانێک کە ژێری بۆش بووە
۳. هاتنەخوارەوەی ئاستی پووکی ددان:
ئەمەش دەبێتە هۆی دەرکەوتنی ڕەگی ددان کە زۆر هەستیارە.
چارەسەر: کیفی ددان یان نەشتەرگەریی بۆ پووک
٤. هەستیاری دوای ددان پڕکردنەوە:
ئەمەش ڕوو دەدات کاتێک دوای ددان پڕکردنەوەکە کرۆکی ددانەکە هەو بکات .
چارەسەر: تا ۲-٤ هەفتە ئەوەستی یان چاک دەبێتەوە یان خراپتر دەبێت، ئەگەر خراپتر بوو ئەوا پێویست بە دەمار بڕین دەکات.
٥. کۆ بوونەوەی ماددەی پلاک( ئەو ماددە زەردە نەرمەیە کە کۆ ئەبێتەوە لەسەر ددان ئەگەر ددان نەشۆردرێت)
چارەسەر: نەهێشتنی کۆبوونەوەی پلاک بە ددان شتن
٦.بەکارهێنانی زۆری ماددەی غڕغڕە:
هەندێ ماددەی غڕغڕە هەیەماددەکەی ترشی تیایە و زۆر بەکارهێنانی زیان دەگەێنێت بە مینای ددان و هەستیاری دروست دەکات.
چارەسەر: بەکارهێنانی ئەم جۆرە غڕغڕەیە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو یان بەکارهێنانی ئەو ماددانەی غڕغڕە کە نیوترالە نەک ترش.
٦. بەرزی پڕکراوەی ددان:
چارەسەر: لابردنی بەرزیەکەی پڕکراوەکە یان گۆڕینی هەموو پڕکراوەکە.
۷. ددان سپی کردنەوە بە لەیزەر:
بەهۆی ئەو ماددە کیمیاوییەی بەکاردێ بۆ لابردنی ڕەنگ هەستیاری دروست دەبێت کەم تا زۆر لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر.
چارەسەر:
بەکارهێنانی جێلی تایبەت بە نەهێشتنی هەستیاری، ئێستاش جۆری باشتری سپی کردنەوەی ددان پەیدا بووە کە ئەو هەستیارییە زۆرە دروست ناکات.
٭٭چارەسەری سەرەتای بۆ هەندێ لە جۆرەکانی هەستیاری لەلایەن نەخۆش دەتوانرێ بکرێت لە مالەوە:
۱.هەویری ددانی دژە هەستیاری بەکاربهێنێت بە تایبەت ئەوانەی فلۆڕایدی تیایە.
۲. بەکارهێنانی فلچەی نەرم و بە هێواشی
۳.نەخواردنی خۆراکە ترشەکان
٤. بەکارهێنانی ئەو غڕغڕانەی فلۆڕایدی تیایە
٥.بەکارهێنانی جێلی فلۆڕاید
٦.خۆپاراستن لە ددانە جیرێ وەکو باسمان کرد.
بە هیوای سوود بینین....