What is O.R.S ?
.
.
O.R.S ( Orall Rehydration Salt) :
گیراوەیەکە پێکهاتووە لە چەند مادەیەک و لەگەڵ ئاو تێکەڵ دەکرێت ، دەدرێت بەو کەسانەی (ئەو منداڵانەی ) کە بە پلەی جیاواز وشک بوونەوەیان هەیە (کەم ، مامناوەند) بەهۆی ڕشانەوە یان هەر هۆکارێکی تر ، وە جێگرەوەیە بۆ ئەو ئەلیکترۆلایت و خوێ و ماددە کانزاییانەی کە بە هۆی سکچوونەوە لە دەست دەدرێن .
⚫ بە گشتی پێکهاتەی(ORS) خوێ و شەکرە :
✅ Dextrose
✅ Trisodium Citrate
✅ Sodium Chloride
✅ Potassium Chloride
🔷 بۆ کێ بەکاردێت ؟!
بەکاردێت بۆ ئەو منداڵانەی (سکچوون و ڕشانەوە) یان هەیە، باشتر وایە زوو زوو ئەم گیراوەیان پێ بدرێت بۆ ئەوەی ڕێ لەوشکبوونەوە بگیرێت .
🔶 سوودەکانی O.R.S :
🔸کەمبوونی پێویستی بە ئاو لە ڕێگەی کانیۆلاوە %33
🔸کەمبوونەوەی ڕشانەوە %30
🔸کەمبوونەوەی سکچوون %20
🔴 زیانی لاوەکی نیە ، دەتوانن خۆتان لە ماڵەوە دروستی بکەن.
🔺شێوازی دروستکردنەکەی :
[ 5 کوپ ئاو (1L) + 6 کەوچکە چا شەکر + نیو کەوچکە چا خوێ ]
🔵بڕەکەی :
🔹یەک کیس دەکرێتە ناو یەک لیتر ئاو ( دوو دبەی سەر شین ) .
🔹بۆ منداڵی شیرەخۆر ( خوار 1 ساڵ ) : 1 ڕەقەم لە سەعاتێکدا بە سرنج تا 4 سەعات .
🔹بۆ منداڵی پێ گرتە 2 ڕەقەم لە سەعاتێکدا ، بە کەوچک تا 4 سەعات .
🔹منداڵی گەورەتر ( سەروو 3 ساڵ ) : 3 ڕەقەم لە سەعاتێکدا ، بە کووپ تا 4 سەعات .
🔺تێبینی :
هەر کیسێکی گیراوەی O.R.S تا ماوەی 24 سەعات بەکاردێت و لەو ماوەیە تێپەڕی دەبێت فڕێ بدرێت و نەخورێت .
.
.
بەهیوای سوود بینین 😊