چاوفڕین - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

السبت، 4 أغسطس 2018

چاوفڕین

چاو بۆچی دەفڕێت؟

چاو فڕین بەو حاڵەتە دەوترێت کە تیایدا یەکێك لە پێڵووەکانی چاو بە شێوەیەکی سەربەخۆیانە دەسدەکات بە جوڵەیەکی کۆنترۆڵنەکراو بۆ ماوەیەک. 

چاوفڕین دەکرێت بەهۆی یەکێک لەم هۆکارانەوە بێت:

1-شەکەتی ماسوولکەکانی چاو
2- فشاری دەروونی و دوودڵی 
3-کافاین و قاوە
4-جگەرە
5-خواردنەوە کحوولییەکان
6-کەمخەوی 
7-کەمی مادەیەکی خۆراکی یان ڤیتامینێکی دیاریکراو
8-لە هەندێک حاڵەتی کەمدا دەکرێت بەرئەنجامێك بێت بۆ بەکارهێنانی هەندێک دەرمانی دیاریکراو. 

چاو فرێن هیچ ئازارێکی نییە، بەڵام دەبێتە هۆی بێزارکردنی ئەو کەسەی توشی دەبێت، بەتایبەت ئەگەر ماسولەکەکانی چاو زۆر شەکەت بوبێتن ئەوا ئەم چاو فڕینە وا دەکات پێڵووەکانی چاو بە تەواوەتی دابخرێن و بکرێنەوە، لە هەندێک کەسدا ئەم حاڵەتە دەکرێت ماوەیەکی دوورودرێژ بخایەنێت و بگاتە هەفتەیەک یاخود مانگێک. 

هەرچەندە هەتا ئێستا میکانیزمی چۆنێتی روودانی ئەم حاڵەتە بە تەواوەتی نەزانراوە، بەڵام ئەم حاڵەتە دەکرێت نیشانەیەک بێت بۆ چەند کێشەیەکی تەندرووستی لەوانە:

1-هەڵئاوسانی پێڵوی چاو
2- وشکبوونەوەی چاو
3- هەستەوەری بەرامبەر رووناکی
4-لە هەندێک حاڵەتی زۆر دەگمەندا دەکرێت نیشانەیەک بێت بۆ هەندێک نەخۆشی سیستمی دەمار و مێشك. 

لە هەندێک حاڵەتدا چاو فڕینی بەردەوام دەکرێت بە بەکارهێنانی قەترە یان حەبی دیاریکراو چارەسەر بکرێت، یاخود بە بۆتۆکس بەشێک لە ماسولکەکانی پێڵوی چاو لە کاربخرێن. 

زۆربەی کات چاو فڕین خۆی بە سروشتی دەڕوات و نامێنێت، بەڵام ئەگەر لە حاڵەتێکدا هەستت کرد کە ئەم دیاردەیە بەشێوەیەکی زۆر لە تۆدا دووبارە دەبێتەوە و بێزاری کردوویت، ئەوا پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت بۆ ئەنجام دانی پشکنینی پێویست لە پێناو رێگریکردن لە حاڵەتی نەخوازراو