&&& بۆ زیاد کردنی باڵا باشترین جۆره‌کانی خۆراک :
&&& ئه‌و خۆراکانه‌ی یارمه‌تی گه‌شه‌ی باڵا ده‌ده‌ن :
&&& ئه‌و خواردنانه‌ی پێویسته نه‌خورێن یان که‌م بخورێن :
--- شێوازی خۆراکی ته‌ندروست کاریگه‌ری گرنکی هه‌یه له گه‌شه‌کردنی باڵا له مناڵ و مێردمناڵان دا ؛ بێگومان هۆکاری بۆماوه‌یی ڕۆڵی سه‌ره‌کی هه‌یه له دیارکردنی باڵای مرۆڤ به‌ڵام به‌دخۆراکی و که‌می پڕۆتین و ڤیتامین و کانزا‌کان ده‌بێته هۆی کورتی باڵا و وه‌ستاندنی گه‌شه ۰
&&& ئه‌و خۆراکانه‌ی یارمه‌تی گه‌شه‌ی باڵا ده‌ده‌ن :
۱ ـــ توور ۰
۲ ـــ سپێناخ و بڕوکلی ۰
۳ ـــ شیر و ماست و په‌نیر ۰
٤ ـــ ماسی : به تایبه‌ت ماسی سه‌لموون و توونه ۰
٥ ـــ مریشک و گووشتی سووری بێ چه‌وری و به‌ز ۰
٦ ـــ شۆڤان یان ئاری شۆڤان ؛ هه‌روه‌ها ئاردی بۆر و برنجی بۆر و گه‌نمه‌شامی ۰
۷ ـــ میوه : به تایبه‌ت مۆز ، قۆخ ، مانگۆ ، ئه‌نه‌ناس، گێزه‌ر ، قه‌یسی ، کاڵه‌ک ، کیوی ۰
۸ ـــ هێلکه ۰
۹ ـــ سۆیا ، پاقله ، نیسک ، نۆک ، ماش ، فاسۆلیا ۰
۱۰ ـــ گوێز ، بادام ، فستق ۰
&&& ئه‌و خواردنانه‌ی پێویسته نه‌خورێن یان که‌م بخورێن :
ــــ شه‌کری سپی و شیرینی ۰
ــــ ڤاست ڤوود وه‌ک هه‌مبه‌رگر و پیتزا ۰
ــــ خواردنه‌وه گازیه‌کان وه‌ک بیبسی و کۆلا و خواردنه‌وه وزه‌به‌خشه‌کان ۰
ــــ جیلی بۆن و چبس ۰
&&&& کۆمه‌ڵێک ڕێنمیایی گرنگ بۆ زیاد کردنی باڵا :
ــــ دوور که‌وتنه‌وه له شه‌ونخوونی و نووستن بۆ ماوه‌ی پێویست ؛ مناڵان سه‌روو سێ ساڵ پێویسته ڕۆژانه نزیکی
( ۱۰ ـــ ۱۲ سه‌عات بخه‌ون ) و مێرد مناڵان پێویسته ڕۆژانه نزیکی ( ۹ ــ ۱۰ سه‌عات بخه‌ون ) و زۆربه‌ی له شه‌ودا بێت ۰
ــــ ئه‌نجام دانی وه‌رزش ڕۆژانه ؛ دواتر باشترین جۆره‌کانی وه‌رزش بۆ زیاد کردنی باڵا ده‌خه‌مه ڕوو ۰
ــــ چوونه به‌ر خۆر ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی ( ۲۰ ـــ ۳۰ خوله‌ک ) ؛ باشترین کات نێوان سه‌عات ( ۹ ـــ ۱۰ )ی به‌یانی یه ۰
---- پێشتر به چه‌ند پۆستێک گرنگترین هۆکاره‌کانی کورتی باڵا و شێوازی چاره‌سه‌رکردنیم بڵاو کردتۆته‌وه له‌م په‌یجه‌دا ئه‌توانیت بیخوێنیته‌وه ۰
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی
