ئینزیلاق چیە ؟
ههموو زانیاریهكان لهسهر نهخۆشی ئینزیلاق .
ئینزیلاق : ئازارێكی زۆر توند لە خوارەوەی پشتدا دروست دەكات. ئەگەر دیسكە دەرپەڕیوەكە پەستان بخاتە سەر دەمارەكان، ئازار لەقاچیشدا دروست دەكات. باشتر وایە كەسی تووشبوو هەتا دەتوانێ ئەركەكانی ڕۆژانەی جێبەجێ بكات و زۆر پشوو نەدات. ئازارشكێن لەكاتی نۆرە ئازارەكاندا بەكاربهێنە. ئەگەر نیشانەكانی هەر بەردەوام بوو، لەوانەیە پێویست بكات نەشتەرگەریت بۆ ئەنجام بدرێ
هۆیەكەی ئینزیلاق چییە؟
نەزانراوە بۆچی هەندێ كەس زیاتر تووشی ئەم حاڵەتە دەبن و هاوتەمەن و هاوپیشەكانیان تووش نابن. پێدەچێ توێكڵە ڕیشاڵییەكەی دیسكی ئەو كەسانە لاواز بێت. هەندێ شت ڕێگا خۆش دەكەن بۆ دەرپەڕینی ناوەڕۆكە شلەكە لە توێكڵە ڕیشاڵییەكەوە، لەوانە: لەپڕ پژمین، چەمانەوە بۆ پێشەوە، هەڵگرتنی قورسایی كاتێك بۆ پێشەوە نووشتاویتەوە. ئەو فاكتەرانەی تر كە وادەكەن زیاتر تووش ببی بریتین لە: جگەرەكێشان، قەڵەوی، چوونە تەمەن.
نیشانەكانی ئینزیلاق چییە :
1- پێشت ئێشە: ئازارەكە توندە و لەپڕ دێت و بە پاڵكەوتن كەمتر دەكات، بە جووڵانی پشت و پژمین و كۆكین زیاد دەكات.
2 - قاچ ئێشە: ئەو دەمارەی لە دڕكە پەتكەوە دێت بۆ پەلەكانی خوارەوە (ڕان، ، پێ) دەكەوێتە ژێر پەستان بەكاری دیسكە دەرپەڕیوەكە یان ئەو هەوكردنەی تووشی هاتووە.
3- تێكچوونی میزكردن و پیساییكردن: ئەمە دەگمەنە و كاتێك دەبێت دیسكەكە فشار بخاتە سەر ئەو دەمارانەی بۆ ڕیخۆڵە و میزڵدان دەچن و سەرەنجام توانای میزكردن و میزڕاگرتن كەمدەبێتەوە و ئەگەر چارە نەكرێ تواناكە هەر نامێنێ، لەڕیخۆڵەكانیشداهەمان كار لەتوانای پیساییكردن دەكات.
4- هەندێ كەس ئازاریان نییە! هەندێ كەس دیسكەكانیان دەرپەڕیوون و هیچ ئازاریان نییە. وا دیارە بەخت هاوڕێیانە لەوەدا كە دەرپەڕینەكە فشاری نەخستۆتە سەر دەمارەكانیان.
چارەسەر ئینزلاق ؟
- بە خۆشحاڵیەوە لە زۆربەی کاتدا بێویست بە نەشتەرکەری ناکات بەڵکو تەنیا نەخۆش دەتوانێت بە بشوودان بۆ ماوەیەکی زۆر ،کەم کردنەوەی جەمانەوەو دەست نەدانە شتی قورس بەرەو باشتر بوون بجێت
- خواردنی شیر و بەرھەکانی سوود دەگەیەنێت بە نەخۆشەکە
- بەھێزکردن و جالاک کردنەوەی ماسوولکەکانی سک یارمەتی ئاسایی بوونەوەی ئەندازەی دڕکە بەتک و بڕبڕەکان دەدات
- ئەوانەی ئازاریان زۆرە دەرمانی ئازار شکێن وەک (مۆبیک) ودزە ھەوەکان سوودی بۆیان ھەیە،بەڵام ئەکەر ئازارەکە زۆر بەھێز بوو کواسترایەوە بۆ بەشەکانی خوارەوە ئەوا دەرزی کۆرتیزۆن بە ڕێگەی نێوان بڕبڕەکان یا ھەندێ ڕێکەی تر سوودی بۆ نەخۆش ھەیە
#