ئاسن چیە ؟
iron (fe)
ئاسن یەکێکە لە کانزا گرنگەکان لەلەشدا ، ئاسن یەکێکە لە پێکهێنەرەکانی هیمۆگلوبینی
خوێن،کە هیمۆگلۆبین لە خرۆکە سوورەکاندا هەیە و ئۆکسجین دەگوازێتەوە بۆ خانەکانی
لەش..
لە کاتی کەمی ئاسندا( deficiency iron )چی ڕوودەدات ؟
وەک گووتمان ئاسن یەکێکە لە پێکهێنەرەکانی هیمۆگلوبین ، هیموگلۆبینیش بەشێکە لەخرۆکە
سوورەکان ، کاتێک ئاسن کەم بێت ، ئەوا خرۆکە سوورەکان کەم دەبێت ، وە ئۆکسجینی
پێویست ناگوازرێتەوە بۆ خانەکانی لەش..
کەمی ماددەی ئاسن ، باوترین هۆکارە بۆ ڕوودانی کەمخوێنی..
*ئەو هۆکارانە چین کە دەبنە هۆی ڕوودانی کەم خوێنی بەهۆی کەمی ئاسن ؟
- لە ئافرەتاندا ، بەهۆی خوێن لێ ڕۆشت لە سووڕی مانگانەدا.
- بەهۆی وەرنەگرتنی ڕێژەی پێویستی ماددەی ئاسن لە خۆراکەوە ، بەتایبەتی لە منداڵ و
ئافرەتی دووگیاندا.
- بەهۆی بوونی خوێنبەربوونی ناوەکی ، واتە لە ناوەوەی لەش، ئەمەش بەهۆی برین ، یان
نەخۆشی ، وەک شێرپەنجە ..هتد، یان لەوانەیە ڕووبدات لەکاتی بەکارهێنانی ئەسپرین ،
خوێن بەربوونی ناوەوە یەکێکە لە باوترین هۆکارەکانی لەدەستدانی ئاسن و ڕوودانی
کەمخوێنی.
- بەهۆی ئەوەی لەش توانای مژینی ئاسنی نەبێت ، ئەمەش بەهۆی هەندێ نەخۆشی ، یان
بەشێک لە ڕیخۆڵە باریکە و گەدە لبرابێت.
نیشانەکانی کەمی ئاسن چین ؟
لەوانەیە هەست بە نیشانەکانی کەمخوێنی نەکەی لەسەرەتادا، چوونکە بەشێوەیەکی
هێواش پەرە دەسەنێت ، هەتا ئەوکاتەی حاڵەتەکە تووند دەبێت ئەو کاتە ئەم نیشانانەی
خوارەوە بەدەردەکەون:
- هەستکردن بە لاوازی
ماندوبون بە ئاسانی.
- تووشی سەر سوڕان
دەبێت.
- سەر ئێشە
- ڕەنگی زەرد
هەڵدەگەڕێت
- تەنگەنەفەسی.....
وە لە منداڵندا گەشەیان زۆر کەمدەبێتەوە..
*ئەو خۆراکانە کامانەن کە دەوڵەمەندن بە ماددەی ئاسن؟
- گۆشتی سوور
- سەوزەوات بەشێوەیەکی گشتی
- بەرهەمە دانەوێڵەییەکان
-وەک نیسک.....هتد
*چۆن کەمی ئاسن چارەسەر دەکرێت ؟؟؟
کاتێک دکتۆر بۆی دەردەکەوێت لە ڕێگەی فەحسەوە کە ڕێژەی ئاسن کەمە لە لەشدا ، ئەوکاتە
دەرمانی ئاسنت بۆ دەنوسێ ، یان ئامۆژگاریت دەکات بە خواردنی ئەو خۆراکانەی کە
دەوڵەمەندن بە ماددەی ئاسن ، بەڵم ئەوەی پێویست و گرنگە لێرەدا کاتێک ئێمە دەرمانەکان
بەکاردێنین ئەوا پاش چەند ڕۆژێک هەست بەباشبوون دەکەین ، بەڵم نابێت بوەستین لە
خواردنی دەرمانەکان ، هەتا ماوەی چەند مانگێک بۆ ئەوەی ڕێژەی ئاسنی تەواوەتی لە
جەستەماندا جێگیر بێت.
وە پێویستە بەبێ ڕێنمایی دکتۆر و بینینی دکتۆر دەرمان بەکار نەهێنین بە ویستی خۆمان ،
چوونکە ئەگەر بڕێکی زیاد لە پێویست لە لەشماندا هەبێت ، ئەوکاتە ژەهراویبوون ڕوودەدات،
بۆیە پێویستە لە ژێر چاودێری و ڕێنمایی دکتۆر بەکاربهێنرێن.
*دەرمانەکانی کەمی ئاسن چۆن بەکاربهێنین بۆ ئەوەی زۆرترین سوودی هەبێت ؟
بۆئەوەی زۆرترین سوود لە دەرمانەکان وەرگرین ، وا باشترە لەگەڵیدا ڤیتامین C
بەکاربهێنین ، بۆ نموونە شەربەتی پرتەقاڵ ، بەڵم نابێت لەگەڵیدا شیروو کافایین وچای و یان هەر ماددەیەکی کالسیۆمی بەکاربهێنین چوونکە ئەمانە مژینی ماددەی
ئاسنەکە کەمدەکەنەوە ، بۆیە سوودمەند نابیت لە بەکارهێنانی..
*چۆن بتوانین خۆمان بپارێزین؟
بە زۆر خواردنی ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە ماددەی ئاسن ، کەلە سەرەوە
باسمان کردن.
*پرسیارێکی گرنگ کە زۆر کەس دەپرسێت بۆچی هەندێ جار لە فەحسدا ، ڕێژەی
ئاسن (iron (ئاساییە ، بەڵم ڕێژەی فیریتین (Ferritin (کەمە ، یان هەندێک
جار زۆرە، هۆکاری هەردوو حاڵەتەکە چییە؟؟
وەڵام
حەڵەتی یەکەم
ئەگەر ڕێژەی ئاسن ئاسایی بێت ، بەڵام فیریتین کەم بێت..
ئاسن ماددەیەکی کانزاییە لە خوێندا ، بەڵام فیریتین پرۆتینە ، کاتێک ئاسن دەچێتە
خانەکانەوە ئەوا بەشێوەی فیریتین هەڵدەگیرێت ، بۆیە کاتێک کەمخوێنی ڕوودەدات بەهۆی
کەمی ئاسن ئەوا کرداری کەمخوێنییەکە پلە بە پلە و هێواش ڕوودەدات ، بۆیە کاتێک جەستە
ئاسنی تەواوەتی پێنەگات ، ئەوا سەرەتا ئەو ماددە ئاسنە بەکاردێنێت کە لە خانەکاندا بە
خەزنکراوی هەیە ئەمەش بە شێوەی فیریتینە..بۆیە ڕێژەی فیریتین کەمدەکات سەرەتا..
حاڵەتی دووەم
کاتێک ڕێژەی ئاسن ئاسایی بێت ، بەڵام فیریت زۆر بێت
ئەم حاڵەتە لەوانەیە بەهۆی هەوکردن و التهاباتەوە ڕووبدات بەتایبەت لەو ئەندامانەی کە
پرۆتین لە پێکهاتەیاندایە وەک سپڵ و جگەر ومۆخی ئێسک.