لەوزەتێن - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

السبت، 25 أغسطس 2018

لەوزەتێن

لەوزەتێن چییە؟ هۆكارو چارەسەرەكانی چین؟

لەوزەتێن، بریتییە لە دوو گرێ‌ لیمفاوی كە دەكەونە هەردوو لای قورگ و بەرگریكاری یەكەمن لە توشبوون بە بەكتریاو ڤایرۆس.

جۆرەكانی هەوكردنی لەوزەتێن:�1- هەوكردنی توندی لەوزەتێن، نیشانەكانی دەمێنێتەوە لەماوەی 3 بۆ 4 رۆژ تا 2 هەفتە.
2- هەوكردنی دووبارەی لەوزەتێن، نەخۆش لەماوەی سالێكدا چەندجارێك توشی دەبێت.
3- هەوكردنی بەردەوامی لەوزەتێن، نەخۆشەكە بەردەوام نیشانەكانی دەبێت وەكو هەوكردنی گەروو و لەوزەتێنەكان و ناخۆشی بۆنی دەم.

نیشانەكانی هەوكردنی لەوزەتێن:�1- هەڵئاوسانی لەوزەتێن و دەركەوتنی پەڵەی سپی و زەرد لەسەر لەوزەتێنەكان.
2- ئاستەنگی لە قوتدانی خواردندا. 
3- بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش.
4- تەنگە نەفەسی.
5- گۆرانكاری لە دەنگدا بە هۆی هەوكردنی لەوزەتێنەكانەوە.
6- هەڵئاوسانی لیمفە گرێ‌ كان بە تایبەت لە ناوچەی مل و قوڕگ.
7- بۆنی دەم ناخۆش دەبێت.

ئەگەر لە منداڵدا روویدا و نەیتوانی باس لە نیشانەکانی بکات ئەوا بەم نیشانانەدا دەناسریتەوە:

١-لیکی دێتە خوارەوە بەھۆی قوتدانی ناڕەحەت و بە ئازار.
٢-رەتکردنەوەی خواردن.
٣-زو بێتاقەت دەبێت.

چارەسەركردنی هەوكردنی لەوزەتێن:�1- چارەسەركردن لە ماڵەوە، كەسی توشبوو دەتوانێت خۆی چارەسەربكات لە ماڵەوە، ئەویش بە پشوودان و خواردنەوەی شلەمەنی و گەرمی زۆر، غەرغەرەكردن بە ئاوی گەرم و خوێ‌ و دووركەوتنەوە لە شوێنی تەپوتۆزو جگەرەكێشان.
2- بەكارهێنانی ئەنتی بایۆتیك، ئەوەش لەكاتێكدا بەكاردێت كە هەوكردنەكە بەهۆی بەكتریاوە بێت و بەپێ‌ رێنمايی پزیشك دەبێت.
3- نەشتەرگەری لابردنی لەوزەتێن، بۆ ئەو نەخۆشانە دەكرێت كە هەوكردنی زۆرو دووبارەیان هەیەو لەلایەن پزیشكی پسپۆرەوە بڕیاری لێ‌دەدرێت.