#دڵەکـــزێ_و_هۆکار_و_چارەسەرەکانی
ئەم بەبابەتە پێکهاتووە لە
🔹دڵەکزێ چییە ؟
🔸نیشانە هەست پێکراوەکانی دڵەکزێ چین؟
🔹هۆکاری دڵەکزێ چییە؟
🔸دڵەکزێ چۆن دەستنیشان دەکرێت ؟
🔹چارەسەری دڵەکزێ چییە؟
- گۆڕینی شێوازی ژیان
ـ ئەوخواردنانەی دەبنە هۆی دڵەکزێ
- دەرمان
- نەشتەرگەری
⚡دڵەکزێ چییە ؟
هەستکردنە بە سووتانەوە لە سنگ دا ، بەهۆی گەڕانەوەی ترشی گەدە بۆ سوورێنچک ، دڵەکزێ نەخۆشی نییە و ئاماژەی یان نیشانەیە بۆ نەخۆشی . بە شێوەیەکی گشتی سووتانەوەکە هەستی پێدەکرێت لە ناوەڕاستی سنگ دا و ڕاستەوخۆ لە ژێر (پشت) ئێسکی سنگەوە . هەستکردن بە سووتانەوەکە زیاتر دەبێت کاتێک لەسەر پشت پاڵ دەکەویت یان لەسەر لای ڕاست هەروەها دڵەکزی بەشێوەیەکی ئاسایی لە کاتی دووگیانیدا ڕوودەدات و زیاتر هەستی پێدەکرێت .
زۆرێک لە خەڵک کە هەست بە دڵەکزێ دەکەن بە بەکارهێنانی ئەو دەرمانە باوانەی هەیە باش دەبن ، بەڵام لە هەندێک حاڵەتدا دووبارە دروست دەبێتەوە دوای وەستاندنی دەرمانەکان ...
ئەگەر دڵەکزێکە بەهێز بوو یان هەست بە ئازار بکرێت لەگەڵیشدا هەناسە کورتی و ئازارەکە بگوازرێتەوە بۆ مل و قۆڵەکان لەم کاتەدا پێویستە لەلایەن پزیشکی پسۆرەوە ببینرێت بۆ دیارکردنی کێشەکە و جیاکردنەوە لە جەڵدەی دڵ کە هەمان ئەم نیشانانەی هەیە .
ئەگەر دڵەکزێ لە دوو جار لە هەفتەیەکدا ڕووبدات پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆر بکرێت بۆ دڵنیابوونەوە لە نەبوونی بارودۆخی نەخوازراو .
⚡نیشانە هەست پێکراوەکانی دڵەکزێ چین؟
دیارترین نیشانەی دڵەکزە هەست کردنە بە سووتانەوە لە سنگ دا ، هەندێک کات چەند نیشانەیەکی تری لەگەڵ دایە وەک؛
*هەستکردن بە تامێکی ترش لە بەشی پشتەوەی *قوڕگ.
*هەڵهێنانەوە خواردن .
*هەستکردن بە گەڕانەوەی خواردن بۆ گەروو.
*هەناسە کورتی .
*ئاڕەقردنەوەی سارد و سەرگێژ خواردن .
⚡هۆکاری دڵەکزێ چییە؟
سورێنچک بۆرییەکی ماسوولکەیی یە کە دەم بە گەدە دەگەیەنێ لە بەشی خوارەوەی زمانەیک هەیە کە بەهێزی داخراوە کە پێی دەووتێ (lower esophageal sphincter [LES]) و ڕێگری دەکات لە گەڕانەوەی خۆراک لە مەعیدەوە بۆ سورێنچک دوای داخڵ بوونی بە مەعیدە . ئەگەر ئەو زمانەیە بێهێز بێت یان خاوبێتەوە دەبێتە هۆی گەڕانەوەی ترشی مەعیدە بۆ سوورێنچک و دواتریش ئەبێتە هۆی دڵەکزێ و کۆمەڵێک کێشەی تر .
⚡دڵەکزێ چۆن دەستنیشان دەکرێت ؟
وەرگرتنی مێژووی نەخۆشیەکە و پشکنینی فیزکی یارمەتیدەرە بۆ دەست نیشان کردنی دڵەکزێ .
بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی زیان بە سوورێنچک کەوتوو یان بەهێزی سووتانەوە چەندێکە ، پزیشک لەوانەیە پێشنیاری یەکێک لەم فەحسانە بکات ;
#ناوبین : توبێکی جوڵۆک داخل بە سورێچک دەکات لە ڕێگەی دەمەوە بۆ هەڵسەنگاندن بۆ سوورێنچک و مەعیدە . هەروەها پزیشک دەتوانێت سامپل وەربگریت لە سوورێنچک یان مەعیدە ئەگەر پێویست بکات و یارمەتی پزشیک دەدات بۆ دیاری کردنی هۆکاری دڵەکزێکە .
#تیشک (x ray) ; پاش خواردنی شلەیەک لە لایەن نەخۆشەکە کە دەچێتە ناو ڕێڕەوی هەرس و دواتری لەڕێگەی تیشکەوە ناتەواویەکان دەس نیشان دەکرێت .
#پێوانەکردنی ترشی گەدە PH ; ئەویش لە ڕێگەی توبێکی بارک بۆ ناو مەعیدە لە ڕێگەی لوتەوە دواتر بۆ سورێنچک و مەعیدە و دیاریکردنی PH مەعیدە.
⚡چارەسەری دڵەکزێ چییە؟
دڵەکزێ دەتوانری چارەسەر بکرێت لە ڕێگەی گۆرینی شێوازی ژیان یان بەکارهێنانی دەرمان یان نەشتەرگەری لە حالەتی دڵەکزی درێژ خایەن .
✔گۆڕینی شێوازی ژیان بۆ دوورکەوتنەوە لە دڵەکزێ ئەویش لەڕێگەی :
*دابەزاندینی کێشی لەش : کێشی زۆر هۆکارە بۆ دروستکردنی پەستان بۆ سەر مەعیدە کە ئەویش هۆکارە بۆ گەڕانەوەی خۆراک بۆ سوورێنچک و دروستبوونی دڵەکزێ.
*وازهێنان لە جگەرە : جگەرە کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر زمانەی خوارەوە سورێنچک .
*دوورکەوتنەوە لەو خواردنانەی هۆکارن بۆ دروست بوونی دڵەکزێ هەروەها خواردنی بڕێکی کەم خواردن .
*بەرزکردنەوەی سەر لەکاتی خەوتندا ; بۆ ئەوکەسانی کە هەست بە دڵەکزێ دەکەن لە کاتی شەودا بە بەرزبوونی سەر و بەکارەهێنانی سەرینێکی بەرز یارمەتی دەرەبۆ کەم کردنەوە دڵە کزێ .
✔ئەوخواردنانەی دڵەکزێ دروست دەکەن:
- کهول; هۆکارە بۆ خاوبوونەوەی زمانەی خوارەوی سوورێنچک .
- قاوە و شەربەتی پرتەقاڵ کە هۆکارە بۆ دڵەکزێ .
- خواردنە چەورەکان و خواردنە سوورەکراوەکان هۆکارە بۆ دڵەکزێ .
ـ خواردنی شیرینی و میوە و ئەو خۆراکانەی کاربۆهایدراتیان تێدایە بە گەدەی بەتاڵ.
ـ خۆراکە ترش و توونەکان.
ـ بەکارهێنانی ئاوە تەماتە لە خواردنەکاندا .
✔ئەو دەرمانانەی بۆ کەمکردنەوە دڵەکزی بەکاردەهێنری:
**گروپی یەکەم Antacids ئەو دەرمانانەی کە ترشی گەدە هاوتادەکەن کە بەشێوەیەکی خێرا ئەبێتە هۆی نەمانی دڵەکزێکە .
**گرووپی دووەم ئەو دەرمانانەی کە ڕێگری دەکەنە لە دەردانی ترشی گەدە بە بڵۆکی وەرگری هستامین دوو دەکەن .
**گرووی سێیەم ئەو دەرمانانەی کە ڕێگری دەکەنە لە دەردانی ترشی گەدە بە بڵۆککردنی دروستکردن بوونی ترشی گەدە
✔چارەسەرکردنی دڵەکزێ بەهۆی نەشتەرگەریووە :
بەکارهێنانی ناوسکبین Laparoscopic بۆ نەشتەرگەری ئەویش دوای چارەسەر نەبوون بەهۆی گۆڕینی شێوازی ژیان و دەرمانەوە . ئەم ڕێگایە کەمتر بەکار دەهێنرێ بۆ چارەسەرکردنی دڵەکزێ .
بە هیوای سوود ...
مەبەست ئومێد ..خوێندکاری کــــۆلێژی پەرســتاری