#سالاسیما (thalassemia)
ـ سالاسیما تێکچوونێکی بۆ ماوەیی خوێنە ، کە لەش ناتوانێت هیمۆگلۆبینی پێگەشتوو دروست بکات . هیمۆگلۆبین بەشێکە لە خرۆکە سوورەکان و ئۆکسجین دەگوازێتەوە بۆ خانەکانی لەش . ئەو ناتەواویە دەبێتە هۆی زوو تێکشانی خرۆکە سورەکان (کە تەمەنی ئاساییان 120ڕۆژە ) و دەبێتە هۆی کەم خوێنی .
سالاسیما بە دوو شێوە هەیە :-
ـ هەڵگری سالاسیما (minor thalassemia )
ـ توشبووی سالاسیما (major thlassemia)
هەڵگرانی سالاسیما (minor thalassemia ) زۆربەی کات هیچ نیشانەیەکی سالاسیمایان تێدا دەرناکەوێت و ژیانێکی ئاسایی بەسەر دەبەن ، بەڵام هەندێ کات کەم خوێنیەکی کەم دەبێتە نیشانەیان .
توشبوانی سالاسیما (major thlassemia)
دوو جۆری سەرەکین :-
ـ ئەلفا سالاسیما (alpha thalassemia)
ـ بێتا سالاسیما (beta thlassemia)
ـ کۆرپەلە لە سکی دایکی هیمۆگلۆبینێکی هەیە پێی دەڵێن هیمۆگلۆبینی کۆرپەلە (fetal hemoglobin) ، ئەم هیمۆگلۆبینە لە دوای چوار مانگ تا شەش مانگی دوای لەدایك بوون دەگۆڕێت بۆ هیمۆگلۆبینی پێگەیشتوو(mature hemoglobin) ، بەڵام لە توشبوانی سالاسیما ئەم گۆڕانە ڕوو نادات . بۆیە سالاسیما لە هیچ پشکنینێك دەرناکەوێت پێش چوار بۆ شەش مانگی دوای لە دایك بوون ، جگە لە پشکنینی DNA .
کەسانی توشبوو بە سالاسیما پێویستیان بەوە هەیە کە دوو هەفتە جارێك ، بۆ سێ مانگ جارێك (بەپێی قورسی حاڵەتەکەیان ) خوێن گواستەنەوەیان بۆ بکرێت
ئەم خوێن گواستەوەی کە بۆیان دەکرێت ڕێژەی هاوتا لە هیمۆگلۆبین و ئاسنی تێدایە ، بۆیە ئەو ئاسنەی لە پاشماوەی خرۆکە سوورە تێکشکاوەن ماونەتەوە ، زیاد دەبێت لە لەش و پێویستە بکرێتە دەرەوە ، چونکە زۆری ئاسن لە لەش مەترسی تێکشکاندنی خانەکانی دڵ و جگەر و ئەندامەکانی دیکەی لەشی هەیە .
لە دوای هەموو گواستنەوەیەكی خوێن ، ئاسنە زیادەکان دەکرێنە دەرەوە بە ڕێگەیەك کە پێی دەوترێت (chelation therapy) .
🔹نیشانەکانی سالاسیما
ـ تێکچوونی ئێسکەکانی لەش بەتایبەتی دەم و چاو .
ـ تۆخ بوونی ڕەنگی میز ، ئەمەش بەهۆی زۆری ئەو ماددە (billiurbin)ەیە کە لە ڕێگە میزەوە دەکرێتە دەرەوە .
ـ گۆڕانی ڕەنگی پیسیەکەیان .
ـ دواکەوتنی گەشە .
ـ زوو ماندوو بوون .
ـ زەردووی و بێ ڕەنگی پێست .
ـ گەورە بوونی هەندێ ئەندام ، بەتایبەت سپڵ .
🔸#هۆکارەکانی_سالاسیما
ـ بۆ ماوەیی ( لە ڕێگەی دایك و باوکەوە دەگوازڕێتەوە ) .
ـ بازدان لە کرۆمۆسۆمەکان .
⚫ بۆ ڕێگری کردن لە توشبوون بە سالاسیما پێویستە پێش زەواج پشکنینی خوێن بکرێت بۆ هەردوو هاوسەرەکە ، ئەگەر هەردووکیان هەڵگر بوون پێویستە ڕێگری بکرێت لەو پرۆسەیە ، بەڵام ئەگەر یەکێکیان هەڵگر بوو ئەوە کێشە دروست ناکات .
چۆن سالاسیما دەسنیشان دەکرێت ؟؟؟
🔶لە ڕێگەی پشکنینە تاقیگەیەکانەوە .
ـ بە هۆی پشکنینی DNA کۆرپەلەوە (amniocentesis) دەزانرێت کە کۆرپەلە توشبووە یاخود نا .
ـ لە ڕێگەی پشکنینی خوێنەوە بۆ کەم خوێنی و ڕێژەی ئاسن ناتەواوی هیمۆگلۆبینەکان ، لە ژێر مایکرۆسکۆب خڕۆکە سوورەکان دەبینرێن کە شێوەیەکی ناتەوایان هەیە
🔷لە ڕێگەی پشکنینی فیزیکی
ـ زۆر گەورە بوونی سپڵ نیشانەیەکی سالاسیمایە .
(گەورە بوونی سپڵ بە هۆی زۆری تێك شکاندنی خڕۆکە سوورەکان )
🔶 چارەسەرکردنی سالاسیما: -
چارەسەکردنی سالاسیما بەندە لەسەر بارودۆخی نەخۆشەکە و جۆری سالاسیماکە ، چارەسەرەکانیش بە گشتی بریتین لە
ـ گواستنەوەی خوێن
ـ بەکارهێنانی دەرمان (folic acid)
ـ نەشتەرگەری لابردنی سپڵ و تورەکەی زراو .
ـ خۆ پاراستن لە هەوکردن (إلتیهابات) ، و بە کارهێنانی ڤاکسینی hepatite B .
🤔تەنها ڕێگایەك بۆ چاکبوونەوە لەم نەخۆشیە
ـ چاندنی مۆخە Bone marrow transplantaion
😔 ئەو کەسانەی نەخۆشی سالاسیمایان هەیە پێویستە شێوەی ژیانیان بگۆرن بەم شێوەیە ;
ـ دوورکەوتنەوە لەو خواردنانەی کە مادەی ئاسنی زۆر تێدایە.
ـ خواردنی ئەو خواردنانەی کە دەوڵەمەندە بە کالیسیۆم و ڤیتامین D .
ـ زۆر ئاو خواردنەوە .
#تەندروست_بە
ڕزگار نامیق _خوێندکاری کۆلێژی پەرستاری