مایەسیری
بریتیە لە فراوان بوون و هەڵئاوسانی بۆریەکانی خوێن لە دیواری کۆم .
هۆکارەکان:-
۱ـ زەغت کردنی زۆر لە کاتی دانیشتن لە تەوالێت.
۲ـ زۆر دانیشتن و مانەوە بۆ کاتێکی زۆر لە تەوالێت.
۳ـ قەبزی یان سک چوونی بەردەوام.
٤ـ قەڵەوی و هەڵکشانی تەمەن.
٥ـ ئافرەت لە کاتی دووگیانی.
٦ـ وەرزش نەکردن و نەخواردنی خواردنی هاوسەنگ ورێژەی پێویست لە ئاو.
۷ـ بۆ ماوەیی.
نیشانەکانی
+ خوێن بەروبوونی بێ ئازار لە کۆم
+ خوران یان سوتانەوە لە کۆم
+ نا مورتاحی یان بوونی ئازار لە کۆم
+ هەست کردن بە بوون پۆرگ لە کاتی تەوالێت ونەمانی دوای تەواوبوون لە توالێت،یان مانەوەی ئەو پۆرگانە و بوونی ئازار لەگەڵی
خۆپاراستن
# خواردنی هاوسەنگ ،سەوزە میوە وریشالەکان ،خواردنەوەی رێژەی پێویست لە ئاو
# زۆر زەغت نەکردن و مانەوەی کەم لە تەوالێت
# وەرزش کردن، دانەنیشت یان رەنەواستان بۆ ماوەیەکی درێژ
# دوورکەوتنەوە لە کێشی زیاد وقەڵەوی ،گرینگی دان بە پاک و خاوێنی
چارەسەری
ـ لە قۆناغەکانی سەرەتاو لە دەرجەی یەک و دوو بە بەکارهێنانی دەرمان و چاک کردنی شێوازی ژیان و خواردنی نەخۆشەکە بەشی زۆری چارەسەر دەبێت
ـ لە قۆنەغەکانی کۆتایی درەجە سێ و چار پێوستی بە نەشتەرگەری دەبێت.
بەهیوای تەندروستی باش و سەلامەتی