خەستبوونەوەی خوێن - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الاثنين، 27 أغسطس 2018

خەستبوونەوەی خوێن

*خەستبوونەوەی خوێن......

*Polycythemia.....

خەستبوونەوەی خوێن لەهەرکەسێکدا دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو کەسە چالاکی کەمتر بێتەوە و تووشی سەرئێشەی قورس و بێتاقەتی ببێت.

هەندێک کەس لە کاتێ خوێن بەخشین دا کاڵی ڕەنگی خوێن بە تەڕی و تۆخی ڕەنگەکەی بە ئاماژەیەک بۆ خەستی خوێن دەزانن، لەکاتێکدا ئەمە بۆچوونێکی هەڵەیە، چونکە ناتوانرێت خەستی خوێن بە چاو ببینرێت، تەنها لە ڕێگای پشکنینی خڕۆکە سوورەکانی خوێنەوە ئەم حاڵەتە دیاری دەکرێت.

*هۆکارەکانی خەستی خوێن:ــ

1. بەشێک لە هۆکارەکانی خەستی خوێن پەیوەندی بە بۆماوەییەوە هەیە، بەڵام دیارترین هۆکاری ئەم حاڵەتە بوونی نەخۆشییەکانی ڕیخۆڵە و دڵە کە دەبنە هۆی کەمبونەوەی ئۆکسجین لە لەشدا.

2. ئەو کاتەی کە ئۆکسجینی پێویست بە لەش نەگات، بۆ قەرەبوکردنەوەی ئەمە خڕۆکەی سووری زیاتر لە لەشدا دروست دەبن وئەمەش دەبێتە هۆی خەستبوونەوەی خوێن.

3. بەکەمبونەوەی ئۆکسجین لە لەشدا هۆڕمۆنێک بەناوی (ئاریتروپویتین) لە گورچیلەدا دەردەدرێت کە دەبێتە هۆی چالاک کردنی ئێسک بۆ دروستکردنی خڕۆکەی سووری زیاتر تا بتوانێت کەمی ئۆکسجین کە دەچێت بۆ بەشەکانی لەش قەرەبوو بکاتەوە.

4. ئەو کەسانەی لە شوێنە بەرزەکانی وەک شاخەکاندا یان ئەو شوێنانەدا دەژین کە ڕێژەی ئۆکسجینی کەمە دووچاری خەستی خوێن دەبن.

5. دڵەڕاوکێ و خەمۆکی هۆکارێکی ترە بۆ خەستبوونەوەی خوێن، هەروەها ئارەقکردنەوەی زۆر و سکچوون دەبنە هۆی خەستبوونەوەی خوێن.

6. یەکێکی تر لە هۆکارە سەرەکيه‌کانی خەستی خوێن جگەرەکێشانە، بە جگەرە کێشان ئۆکسجینی کەمتر بە بەشەکانی لەش دەگات و ئەمەش دەبێتە هۆی خەستبوونەوەی خوێن.

7. هەروەها نەخۆشییەکانی ئێسک، نەخۆشییەکانی جگەر و گورچیلە لە گەورەساڵان و  نەخۆشییەکانی منداڵدان لە خانماندا هۆکارن بۆ خەستبوونەوەی خوێن.

**خەستی خوێن بەهۆی زیادبوونی خڕۆکە سوورەکانی خوێنەوە دروست دەبێت، ئەگەر ڕێژەی هیمۆگڵۆبینی خوێن لە پیاواندا زیاتر لە ١٨ و لە خانماندا زیاتر لە ١٦ گرام بۆ دسی لیتر بێت ئەوە خەستی خوێن ڕوودەدات.

**وە ئەگەر ڕێژەی PCV لە خوێن دا لە سەدا 55 زیاتر بوو ئەو کەسە تووشی خەستی زۆری خوێن بووە.....

**وە پشکنینێکی تر هەیە بۆ دیاری کردنی ئەو نەخۆشییە کە ئەنجامەکەی زۆر دەقیق و ڕاستە ئەویش فەحسی مۆلیکولەری خوێنی نەخۆشەکەیە بە جیهازی پێشکەوتووی PCR.

بە سوپاسەوە بە کەمێك دەستکاری کردنەوە وەرمگرتووە......

Shallaw Lab