كەم خوێنی چیە؟
ئەو شیکاریانە چی یە کە پێویستە بکرێت؟
کەم خوێنی بریتی یە لە کەم بوونەوەی ژمارەی خرۆکە سورەکان بە هۆی کەمی یان نا تەواوی یەکیک لە پێکهاتە پیکهێنەرەکانی.
** نیشانەکانی.....
توندی هەناسە.
ماندوێتی و شەکەتی.
تەشەنوجی ماسولکەکان.
سەرئێشە.
ئازاری ئێسەکەکان.
دڵە کوتێ.
بێ ڕەنگبوون.
** لە باری قورس دا واتە ئەگەر خوێنت زۆر کەم بێت سەر ئەکێشێت بۆ زۆری لێدانی دڵ و ئازاری سنگ و سەرگێژبوون و بورانەوە و گۆڕانی ڕەنگی پیسایی و زەردووی و دابەزاندنی پەستانی خوێن(زەخت).
** ئەو تێستانەی کە بۆ ئەم حاڵەتە پێویستە:
1- پێکهاتەی خانهکانی خوێن CBC.
2- ڕێژەی ئاسنی خەزن کراو Ferritin.
3- ڕێژەی ئاسن Iron.
4- ڕێژەی T.I.B.C.
5- ڤیتامین B12.
6- فۆلیك ئەسید Folate يان Folic acid.
شاڵاو