پشکنینی پرۆستات - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الاثنين، 27 أغسطس 2018

پشکنینی پرۆستات

پشکنین و شیکاری پرۆستات، PSA......

پرۆستات گلاندێکی ریشاڵەیی ھۆرمۆنی یە شوێنەکەی لە دەوروبەری بۆری میزەوە لە ملی میزڵدانەوە لە پیاواندا، ئەم گلاندە گیراوەیەك دەڕژێنێت بۆ ئاسانکردنەوەی جموجۆڵی تۆماوی پیاو باشە لە کاتی دەرچوونی تۆو لە کاتی جووت بوون دا.

ڕێژەی ئاسایی ....... Normal Ranges:

1-4 ng/mL

نموونە// سیرەم.

ئامێری پشکنین// Mini vidas, Cobas E 411, Maglumi 600

زۆری رێژەکەی //

هەوکردنی پرۆستات، گەورەبوون و شێرپەنجەی پرۆستات.

کاتێک ئەم پشکنینە نا ئاسایی بوو پێویستە نموونە لە پرۆستات وەربگیرێت و لە ژێر مایکرۆسکۆپ پشکنینی بۆ بکرێت بۆ ئەوەی جۆری نەخۆشیەکە دیاری بکرێت کە نەخۆشیەکە هەوکردنە یان شێرپەنجە.

*نیشانەکانی تووش بوون بە نەخۆشیەکانی پرۆستات :
 
ڕ‌- هەست كردن بە سەرما و تای بەرز.
ب‌- ئازار لە بەشی خوارەوەی پشت و سەرەوەی ئێسقانی ئەندامی جووتبوون و خوارەوەی حەوز.
ت‌- ئازار و سوتانەوە لە كاتی میزكردندا لەگەڵ نەتوانای خالی كردنی میزڵدان لە میزەوە.
پ‌- نەتوانای كۆنترۆڵكردنی نەهێشتنی میزكردن لە كاتی پڕبوونی میزڵداندا.
ج‌- ئازار لە كاتی دەرچوونی پیسایی لە ڕیخۆڵەدا.
3- نەشتەرگەری بۆری ئەندامی جووتبوونی نێڕینە و ناڤوری میزڵدان و بەستنی دەرەوەی میزڵدان كە دەبێتە هۆی تووشبوون بە هەوكردنی میكرۆبی لە پرۆستات، هەروەها جۆر و ڕێژەی ئەو میزە كە لە میزڵدانەوە دەردەچێت دەبێتە هۆكارێك بۆ هەوكردنی پرۆستات.لە نیشانەكانی ئەم حاڵەتە:
ڕ- ئازار لە شوێنی دەرچوونی پیسایی و لە سەرەوەی ئەندامی جووتبوون و لە هەردوو گون و خوارەوەی پشت و بۆری ئەندامی جووتبوون و دەوروبەری.
ب- دووبارە بوون و سوتانەوە لە كاتی میزكردندا.
ت- كەم دەرچوونی میز لەگەڵ ئازار و خوێن و بۆنێكی نائاسایی.
ج- ئازار لە كاتی ڕشانەوەی تۆماو لەگەڵ خوێندا.
ح- ئازار لە كاتی دەرچوونی پیسایی.
هەوكردنی پرۆستات زۆر جار لە تەمەنی 20 تا 35 ساڵان ڕوودەدات لە نێوان ئەو گەنجانەن كە جووتبوون ئەنجام دەدەن بە شێوەیەكی ناسایی (شاژ) و ناشەرعی.
دووەم/ هەوكردنی پرۆستاتی درێژخایەن: ئەمەش بۆ ماوەیەكی زۆر دەمێنێت و هۆكارەكەی دووبارە تووشبوونە بە جۆرەكانی میكرۆباتەوە، ئەمەش بە هۆی خواردنەوەی مەی و بڕین لە شوێنی دەرچوونی پیسایی و جووتبوونی ناشەرعی و ناسایی (شاژ) زیاد دەكات. لە نیشانەكانی ئەم حاڵەتە:
ڕ‌- دووبارە تووشبوون بە هەوكردنی بۆریەكانی میزڵدان.
ب‌- ئازاری بەشی خوارەوەی پشت و دەوروبەری حەوز و گون و شوێنی پیسایی كردن (كۆم).
ت‌- ئازار و سوتانەوە لە كاتی میزكردندا.
پ‌- ئازار لە كاتی ڕشانەوەی تۆماو یان لە كاتی پیسایی كردندا.
ج‌- تا و دووبارە میزكردنی خوێناوی و میزە چركێ و زۆری كاتی ئەنجامدانی میزكردندا.
 
واتە نیشانەكانی بەستنی بۆری میزەوە ئەمانەن:
1- كەم دەرچوونی میز لە كاتی میزكردندا.
2- دواكەوتنی كاتی میزكردن لە كاتی پێویست.
3- بڕین لە میز (میزە چركێ) لە كاتی میزكردندا.
4- ئازار لە سكەوە.
5- ئازار لە كاتی میزكردندا.
6- دووبارەبوونی میزكردن لە كاتێكی كورت.
7- هەست بە پێویستییەكی بەردەوام بۆ میزكردن.
هەندێ جار دەبینین ئازارێك ڕوودەدات لە پرۆستات و هیچ هەڵاوسانێك یان هەوكردنێكی میكرۆبی نییە، بەڵام هەوكردن لە كیسی تۆماو دەردەكەوێت بە بێ ئازار لەگەڵ دەرچوونی پارچەی خوێنی كەم.

لە دوعای خێر بێ بەشمان مەکەن.....

ئامادەکردنی // شاڵاو قەڵادزەیی