----  ڕه‌قبوون ( ته‌شه‌نجی  ) ماسولکه‌کانی مل :
---- نیشانه‌کانی و گرنگترین هۆکاره‌کانی :
---- شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
ـــ به‌شی یه‌که‌م :
ــــ ڕه‌ق بوون یان  ته‌شه‌نجی ماسولکه‌کانی مل یه‌کێکه له گرنگترین هۆکانی ئازاری مل و سه‌رئێشه ؛ گه‌لێک جار تهشنجهکه ئازاری زۆره و ڕه‌نگه ببێته هۆی گێژبوون و سه‌رسووڕان و  تێک چوونی ته‌وزانی ئه‌و که‌سه ۰ 
&&&& نیشانه‌کانی ته‌شه‌نجی ماسولکه‌کانی مل :
۱ ـــ ئازارێکی زۆر و کت‌وپڕ ۰ 
۲ ـــ به زه‌حمه‌ت جوڵانی یان نه‌توانینی جوڵانی مل و شان ۰ 
۳ ـــ زیاد بوونی ئازار  له کاتی جوڵانی سه‌ر و شان و مل ۰ 
٤ ـــ ئازاری مل و سه‌رئێشه به تایبه‌ت پشتی سه‌ر ۰ 
٥ ــــ هه‌ستکردن به میرولهکردن له پشتی مل و گێژبوون ۰  
&&& گرنگترین هۆکاره‌کانی  ته‌شه‌نجی ماسولکه‌کانی مل :
۱ ــــ دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر به دیار شاشه‌ی کۆمپیوته‌ر و لاپتۆب و یاریه ئه‌لکترۆنیه‌کانه‌وه ۰ 
۲ ــــ هه‌ڵگترتنی شتی قورس بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر : وه‌ک جانتای سه‌فه‌ر و جانتای خوێندکار ۰ 
۳ ــــ هه‌ڵگترتنی شتی قورس ته‌نها به لایه‌کی شان ۰ 
٤ ــــ به‌کارهێنانی مۆباێڵ و ئایپاد و چه‌مانه‌وه‌ی سه‌ر  بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له جیاتی به‌رزکردنه‌وه‌ی مۆباێڵ  بۆ ئاستی چاو ۰
٥ ـــ زۆر جوڵانی مل و به به‌رده‌وامی : بۆ نموونه له‌و خانمانه‌دا که زۆر خه‌ریکی شت سڕین و پاکردنه‌وه‌ی ناو ماڵن ۰ 
٦ ـــ قه‌له‌قی و فشاری ده‌روونی ۰ 
۷ ـــ وه‌رزی زۆر قورس و بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێک به به‌رده‌وامی و بێ پشوو ۰ 
۸ ـــ که‌وتنه سه‌ر لا یان پشت له‌پڕ له کاتی نووستن ۰ 
۹ ـــ دانیشتن یان پاڵ که‌وتن به شێوازی هه‌ڵه ۰ 
۱۰ ـــ ئینزلاقی بڕبڕه‌کانی مل یان سه‌وه‌فان یان نه‌خۆشی جومگه‌کانی  بڕبڕه‌کانی مل ۰ 
۱۱ ـــ وشک بوونه‌وه‌ی له‌ش : له ئه‌نجامی که‌م خواردنه‌وه‌ی ئاو و شله‌مه‌نی یان به‌رزی پله‌ی گه‌رمی یان نه‌خۆشی وه‌ک سک چوون و ڕشانه‌وه ۰ 
۱۲ ــــ که‌می کانزا‌کان به تایبه‌ت کالسیۆم و پوتاسیۆم و مه‌گنسیۆم و ڤیتامین دی ۰ 
۱۳ ـــ به‌کارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمان : وه‌ک لازکس ، ئه‌ده‌لات ، ڤێنتۆلین و ئه‌مینۆفلین ۰ 
۱٤ ـــ ئه‌نفلاوه‌نزا ۰ 
۱٥ ـــ کاتی سکپڕی ، ئالووده بوون به مادده کحولیه‌کان ۰ 
۱٦ ـــ هه‌ندێ نه‌خۆشی وه‌ک : فایبرۆمایه‌ڵجیا ، هه‌وکردنی په‌رده‌ی ده‌وری مێشک ( السحایا  ) ، هه‌وکردنی شانه‌کانی مێشک ، هه‌ندێ نه‌خۆشی جومگه‌ی شان ، نه‌خۆشی میڵتپڵ سکلێرۆسس ۰ 
د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری
 
