#تامێسک چیە ؟
هۆکارەکەی چیە ؟
نیشانەکانی و خۆپاراستن 😞
چارەسەر چیە ؟
#تامێسک نەخۆشییەکی ڤایرۆسی گواستراوەیە کە دەبێتە هۆی دروست بوونی بلۆق ی پڕ لە شلە بەزۆری لە دەور و بەری دەم و لێو و کۆئەندامی زاوزێ ، هەروەها دەکرێت لە چەند بەشێکی تری جەستەشدا دەربکەوێت وەک کۆڕنییەی چاو و مێشک .
#هۆکارەکەی :
ڤایرۆسی هێرپس سمپڵێکس( HVS) کە دەبێتە هۆی تامێسک ، جۆری HVS1 دەبێتە هۆی تامێسکی لێوو هەروەها چاو ، وە HVS2 تامێسکی کۆئەندامی زاوزێ دروست دەکات .
تێبینی : ئەم ڤایرۆسە زۆربەمان لە کاتی منداڵیدا توشمان بووە و ڕەنگە لەو کاتەدا بببێتە هۆی برینی ناو دەم و ناڕەحەتی یان لەوانەشە بێ نیشانە بوو بێت ، ئەم ڤایرۆسە سروشتی مانەوەی هەیە بە شێوەیەکی ناچالاک لە خانە دەمارییەکانی دڕکە پەتکدا (ganglia) کاندا و لە هەبوونی هەلمومەرجی گونجاودا دەردەکەوێتەوە بە شێوەی تامێسک.
#وەک :
1- لە کاتی هەبوونی تا و سەرمادا
2-ترس و خەوی ناخۆش کە دەبنە هۆی دابەزینی بەرگری لەش و چالاکبوونەوەی ڤایرۆسەکە و دروست بوونی تامێسک
3- بەرکەوتنی خۆر لە هەندێک کەسدا
4- بەکارهێنانی هەندێک دەرمان بۆ دابەزاندنی مەناعە لەکاتی گوستنەوەی ئەندامی جەستدا ( زرع )
5- ئەو کەسانەی نەخۆشی ئایدزیان هەیە .
#نیشانەکانی :
دروست بوونی بلۆق لە دەوروبەری لێو و کۆئەندامی زاوزێ کە خوران و سوربونەوەی لەگەڵدایە ، لەوانەیە تا و بێتاقەتیشی لەگەڵدا بێت .
بلۆقەکە پڕ لە شلەیە و دەتەقێت کە برین بەجێ دێڵێت و قەتماغە دەبەستێت و ماوەی 5 بۆ 10 دەوێت بۆ چاکبوونەوە.
#خۆپاراستن :
1-دوورکەوتنەوە لە ماچ و بەرکەتنی ڕاستەوخۆ بە کەسی توشبوو .
2- بەکارنەهێنانی کەلوپەلی کەسانی توشبوو وەک پەرداخ و خاولی و کەلوپەلی جوانکاری لە خانمانا ...هتد
3- بەکارهێنانی کۆندۆم لەکاتی هەبوونی تامێسکی کۆئەندامی زاوزێدا .
#چارەسەر :
1- بەشێوەیەکی ئاسای تامێسک لە ماوەی 5 بۆ 10 ڕۆژدا خۆی چاک دەبێتەوە بە شۆردنی بە ئاو و سابوون و پاک ڕاگرتنی .
2- بەکارهێنانی دەرمانی دژە ڤایرۆسەکانی وەک acyclovir و valacyclovir و famciclovir خێرای چاکبوونەوەکە زیاتر دەکەن بە یەک بۆ دوو ڕۆژ ، بەڵام ئەم دەرمانانە دەبێت بە ڕەچەتەی پزیشک وەربگیرێت .
3- بەکارهێنانی دەرمانی دژە هەوکردن لەکاتی ئاوسان و هەوکردنی تاێسکەکە .
4- ئازار شکێن و بەنج لەکاتی پێویستیدا .
#تەندروست_بە be healthy
ژینەر قەرەداخی _ خوێندکاری کۆلێژی دەرمانسازی