هەوکردنی ڕێڕەوی میز - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأربعاء، 6 يونيو 2018

هەوکردنی ڕێڕەوی میز

ئەگەر دەتەوێت مندال دروست ببێت ئەوا خۆت لە هەوکردنی ئەندامی زاوزێ ببپارێزە 

هەوکردنی ئەندامی زاوزێی خانمان و چارەسەرکردنی

هەوکردن یەکێکە لە کێشەکانی خانمان کە تووشی ئەندامی زاوزێ دەبێت، بەهۆی کۆمەڵێک هۆکارەوە، لە ئەنجامی ئەوەش بۆنێکی ناخۆس دروست دەبێت یان خورو و ئاڵۆش و سوربوونەوە دروستبوونی ئاوی سپی.

هۆکاری دروستبوونی هەوکردنی ئەندامی زاوزێی خانمان دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆکارێکی سەرەکی:

1-بوونی میکرۆب لەو بەشەی لەشدا بەشێوەیەکی سروشتی، کە دەبێتە هۆکارێک بۆ هەوکردنی ناوگیانی ئەو خانمە.

2-بەکتریا سەرچاوەی زۆرێک لە هەوکردنەکانە، دوو جۆری هەیە هەندێک بەکتریا سوودبەخشە و هەندێکی تر بەپێچەوانەوە، جۆرە بەکتریایەکیش هەیە لەناو ئەندامی زاوزێی خانماندا دروستدەبێت و دەبێتە هۆکارێک بۆ هەوکردن بەتایبەتی بەهۆی سێکسەوە.

3-بەشێکی زۆری خانمان ناتوانن پاکوخاوێنی ئەندامی زاوزێیان بەدروستی ڕابگرن، خودی خۆیان هۆکارێکن بۆ دروستکردنی هەوکردن.

4-پاککەرەوەکان وەک سابون، کە بڕێکی زۆر پێکهاتەی کیمیایی تێدایە و دەبێتەهۆی سوربوونەوە و خورو هەوکردنی ئەندامی زاوزێ، چونکە یارمەتی گەشەکردنی بەکتریا دەدات، هەر بۆیە پێویستە پاککەرەوەی تایبەت بەکاربهێنیت.

بێگومان هەوکردنی ئەندامی زاوزێ بێ چارەسەر نییە و دەکرێت لەگەڵ زیادبوونی ئەم نەخۆشیەدا بەپەلە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت و لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک پێکهاتە و چارەسەری سروشتی هەیە دەتوانیت بەکاربهێنیت وەک زەعتەران کە یەکێکە لە باشترین چارەسەرەکان ئەگەر ڕۆژانە بیخۆیتەوە، بە تێکەڵکردنی کەوچکێكی گەورە زەعتەران و کوپێک ئاوی گەرم پاش 15 خولەک بیخۆرەوە پێش نوستن.

جگە لەوە دەتوانیت 50 گرام زەعتەران بخەیتە 5 لیتر ئاوەوە بۆ ماوەی 15 خولەک دواتر بیکەیتە دەفرێکی گەورەوە تێیدا دابنیشیت، لەبری ئەوە سرکەی سێو یان خوێ ئاویش زۆر بەسوودە و دەکرێت بەهەمان ڕێگە بەکاربهێنرێ