قۆناغەکانی سکپڕی:
سکپڕی نزیکەی هەفتە٤٠ دەخایەنێت تاکو کۆتایی دێت، بە پێی هەژمارکردنی ڕۆژەکان لە سەرەتای دەستپێکی سکپڕی تاکو کۆتا ڕۆژی ئاسایی سکپڕی. ئەم هەفتانە دابەشکراون بۆ سێ گڕووپ (trimesters).
بابزانین لەم ماوەیەدا چی بەسەر دایکدا ڕوودەدات....
یەکەم trimester (هەفتەی ١-١٢):
* لە یەکەم trimester لەشی ئافرەت بە گۆڕانکاری زۆر تێپەڕ ئەبێت. گۆڕانکاری هۆڕمۆنەکان کاریگەریان لەسەر هەموو ئەندامەکانی لەش دەبێت. ئەم گۆڕانکاریانە ئەبنە هۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی سکپڕی تەنانەت ئەگەر لە یەکەم هەفتەکانی سکپڕی دابێت. وەستانی سوڕی مانگانە یەکەم نیشانەی ڕوونی سکپڕیە و وە هەندێک گۆڕانکاریتریش ڕوودەدەن لەوانە:
* ماندوبوونێکی ئێجگار زۆر.
* ناسک بوون و هەڵئاوسانی سنگ (گۆی مەمک).
* هەڵگەڕانەوەی گەدە و دڵ تێکەڵ بوون جا گەر بڕشێتەوە یان نەڕشێتەوە.
* قێز لێکردنەوە لە هەندێک جۆری خواردن.
* نا جێگیری باری دەروونی.
* قەبزی.
* سەرئێشە.
* دڵە کزە.
* کێش زیاد بوون یان کەم بوون.
وەک ئەوەی گۆڕانکاری بەسەر لەشی ئافرەتەکە دادێت، ئافرەتەکەش پێویستە گۆڕابکاری لە ڕۆئتینی ژیانی دا بکات، وەک ئەوەی شەو زوتر بخەوێت و زوو زوو خواردن بخوات و ژەمە خۆراکی کەم بخوات. خۆشبەختانە زۆربەی ئەم نیشانانە نامێنن بە بەردەوام بوونی سکپڕی. وە هەندێک ئافرەت لەوانەیە هەست بە هیچ ناڕەحەتیەک نەکەن. وە ئەگەر تۆی ئافرەت پێشتر سکپڕ بووبیت، لەم قۆناغە لەوانەیە هەست بە جیاوازی بکەیت. هەر چۆن ئافرەتێک لەگەڵ ئافرەتێکی تر جیاوازی لە دەرکەوتنی نیشانەکان بەم جۆرەش سکپڕیەک لەگەڵ سکپڕیێکیتر جیاوازە لە دەرکەوتنی نیشانەکان.
* دووم trimester (هەفتەی ١٣-٢٨):
زۆربەی ئافرەتان باس لەوە ئەکەن کە قۆناغی دووەمی سکپڕی ئاسانترە، بەڵام ئەوە گرنگە کە بە ئاگاداریەوە مامەڵە بکەیت لەم سێ مانگەی دووەمدا.
لەم قۆناغەدا لەوانەیە هەست بەوە بکەیت کە نیشانەکانی هێڵنج و شەکەتیت ڵێ دورکەوتۆتەوە، بەڵام هەندێک نیشانەیتری زۆر ڕوون و ئاشکرا بەدەر دەکەون، سکت گەورە ئەبێت چونکە کۆرپەکەت لە گەشە بەردەوامە، وە لە کۆتایی ئەم قۆناغەدا لەوانەیە هەست بە جوڵەی منداڵەکەت بکەیت.
وەک ئەوەی لەشت گۆڕان بەردەوامە بۆ دروست کردنی ژورێک بۆ کۆرپەکەت، لەوانەیە ئەم نیشانانەت لێ بەدەر بکەوێت:
* لەش ئێشە، وەکو پشت ئێشە و لەش ئێشە و ئێشی ڕان.
* دەرکەوتنی شوێنی ڕاکێشان (لۆچ دەرکەوتن) لە سنگ و ڕان و سک.
* تاریک بوونی پێست لە دەرکەوتنی گۆی مەمک.
* دەرکەوتنی لەکە لەسەر ڕوومەتەکان و دەم و چاو و نێوچەوانەکان.
* سڕ بوون یان تەزوو هاتن بە دەستەکان.
* خورشتی سک و ناو لەپی دەستەکان و ژێر پێکان. ( دکتۆرەکەت ئاگادار بکەوە ئەگەر تۆ هێڵنج و ڕشانەوە و لەدەست دان حەز و ئارەزووی خواردن و شەکەتی و ڕشانەوە و زردوویت هەبێ لەگەڵ خورشت، چونکە لەوانەیە نیشانەی ترسنای کێشەکانی جگەر بن )
* هەڵئاوسانی گۆزینگ و پەنجە و دەم و چاو. ( ئەگەر تێبینی لە ناکاو یان هەڵئاوسانێکی ئێجگار زۆر یان زیادبوونێکی ئێجگار زۆری کێش بەخێرای کرد، خێرە دکتۆرەکەت ئاگادار بکەرەوە، چونکە لەوانەیە ئەمە نیشانەی preeclampsia بێت.
سێیەم trimester (هەفتەی ٢٩-٤٠):
هەندێک لە نیشانەکانی ڕابردوو بەردەوام ئەبن و هەندێک ئافرەت لەم قۆناغەدا هەست بە زەحمەتی هەناسەدان دەکەن و تێبینی ئەوە ئەکەن کە زوو زوو ئەبێت بڕۆنە گەرماو. ئەمە لەبەر ئەوەیە چونکە کۆرپە گەورەتر ئەبێت و پەستانێکی زیاتر ئەخاتە سەر ئەندامەکان ، دوودڵ مەبە کۆرپەکەت سەلامەتە و ئەم کێشانە کەمتر ئەبنەوە کاتێک کۆرپە لە دایک ئەبێت.
وە هەندێک گۆڕانکاری نوێ لەم قۆناغەدا لەوانەیە تێبێنی بکرێت، ئەوانیش:
* هەناسە تەنگی.
* دڵە کزە.
* هەڵئاوسانی گۆزینگ و پەنجە و دەم و چاو. ( ئەگەر تێبینی لە ناکاو یان هەڵئاوسانێکی ئێجگار زۆر یان زیادبوونێکی ئێجگار زۆری کێش بەخێرای کرد، خێرە دکتۆرەکەت ئاگادار بکەرەوە، چونکە لەوانەیە ئەمە نیشانەی preeclampsia بێت.
* مەیاسیری.
* ناسک بوونی مەک، کە لەوانەیە هەندێک دڵۆپەی ئاو دەر بکات پێی ئەڵێن colostrum.
* کێشی خەو.
* کۆرپە جوڵە ئەکات بۆ بەشی خوارەوەی سک.
* گرژی یان ژان (ژانی مناڵ بوون)، کە لەوانەیە ڕاست یان هەڵە بێت.
وەک ئەوەی تۆ لە کاتی مناڵ بوون نزیک ئەبیتەوە، زێ تەنکتر و نەرمتر ئەبێتەوە. ئەمە ئاساییە، کردارێکی سروشتیە کەر یارمەتی جۆگەی منداڵدان دەدات ببێتەوە لە کاتی مناڵ بوون.
..........................
تێبینی: preeclampsia: نەخۆشیەکە ڕوو دەدات لە ئافرەتی دوو گیان پاش هەفتەی ٢٠ی سکپڕی، کە دەبێتە هۆی بەرزبوونی پەستانی خوێن و کێشەی گورچیلەکان و ئەندامەکانی تر. نیشانەکانی بریتین لە، لە ناکاو بەرزبوونی پەستانی خوێن و زیاد دەردانی پڕۆتین لە میز و ئاوسانی دەم و چاو و دەستەکان و سەر ئێشە.
............................................................wargirawa