ئامێر یان مۆنیتەری پێوانە کردنی نیشانە زیندەگیەکان لە نەخۆش دا....
ئاماده کردنی// شاڵاو قەڵادزەیی
ئەم ئامێرە پزیشکییە بەکار دەهێنرێت بە مەبەستی پێوانە کردنی ڕێژەی لێدانی دڵ و پێوانە کردنی ڕێژەی ئۆکسجین و دوانۆکسیدی کاربۆن لە خوێن دا، وە دیاری کردنی پلەی گەرمی نەخۆش و هێڵکاری دڵی نەخۆشەکە و پێوانەکردنی پەستانی خوێن، ئەم ئامێرە سوودێکی زۆری هەیە بۆ ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشیەکانی دڵ یان نەخۆشی سییەکان بوون چاودێری نەخۆشەکەی پێ دەکرێت بۆیە هەمیشە ئەم مۆنیتەرە لە بەشی بوژانەوەی دڵ لە نەخۆشخانە دادەنرێت.....
سوودەکانی ئەم مۆنیتەرە چی یە؟؟
یەکەم// پلەی گەرمی نەخۆش دەپێوێت.
دووەم// تێکرای لێدانی دڵی نەخۆش دەپێوێت وە ئاگاداری دەوروبەر دەکاتەوە لە حاڵەتی بەرز و نزمی لێدانی دڵ دا.
سێیەم// ڕێژەی ئۆکسجین و دوانۆکسیدی کاربۆن لە خوێن دا دەپێوێت کە ئەمەش سوودێکی زۆری هەیە بۆ ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشی سییەکان بون.
چوارەم// پێوانەکردنی پەستانی خوێن یان زەختی نەخۆشەکە ئەمەش سوودێکی زۆری هەیە بۆ ئەو کەسانەی زۆر جار تووشی بەرزی پەستانی خوێن دەبن یان چاودێری کردنی ئەو کەسانەی تووشی جەڵدەی دڵ و مێشک بوون.
پێنجەم// سوودێکی زۆر گرنگی ئەم مۆنیتەرە ئەوەیە تەختیتی دڵ یان ECG دیاری دەکات کە ئەمەش تهنها پزیشك یان کەسی زۆر شارەزا لێی تێدەگات.