کەی مناڵ بشۆین - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

السبت، 22 سبتمبر 2018

کەی مناڵ بشۆین

ئایە کە منداڵ لە دایک بوو کەی بشۆرێت باشە؟ 

هەوڵ ئەدەین  لەم پۆستەماندا ڕێنمایی دەربارەی کات و چۆنیەتی شووشتنی منداڵی تازە لەدایک بووتان بۆ باس بکەین.

هەرچەندە هەر نەخۆشخانەو ڕێنمایی تایبەت بە خۆی هەیە سەبارەت بەو بابەتەو هەندێ نەخۆشخانە یەکسەر دوای لە دایک بوون منداڵەکە ئەشۆرن بەڵام بە پێی زانست باش نیە یەکسەر دوای لە دایک بوون منداڵ بشۆرێت لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە:

۱-منداڵ کە لە دایک ئەبێت ماددەیەکی سپی بە پێستیەوەیەتی پێی ئەڵێن ڤێرنیکس ، کە ئەم ماددەیە سوودی زۆرە لەوانە سیستەمی بەرگری لەش زیاد  ئەکات ، پێست بە نەرمی ئەهێڵێتەوە، وە هەروەها ناهێڵێت گەرمی لەشی منداڵەکە بە فیڕۆ بڕوات.

۲-پێویستە منداڵەکە لەدایکیەوە نزیک بێت لە سەرەتای لە دایک بووندا بۆ ئەوەی لە شیرخواردن و بۆنی دایک و دەنگی دایک بێ بەش نەبێت بەهۆی شۆردن .

۳- شۆردن ئەبێتە هۆی دابەزینی پلەی گەرمی لەشی منداڵەکە بۆیە باشترین شوێن سنگی دایکی منداڵەکەیە بۆ ئەوەی پلەی گەرمی بە جێگیری بمێنێتەوە.

٤-زوو شۆردن ئەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی هۆڕمۆنەکانی قەلەقی و بەرزبوونەوەی لێدانی دڵ و پەستانی خوێن و نزم بوونەوەی شەکری خوێن.

٥-پێویستە شۆردنەکە دایک یان باوکی منداڵەکە ئەنجامی بدات لەبەر ئەوەی منداڵەکە هەست بە ئاسایش ئەکات بە ئامادەبوونی ئەوان لە کاتی شۆردنەکە.

بۆیە باشترە شۆردنی منداڵەکە بۆ چەند کاتژمێرێک یان ڕۆژێک دواتر بکرێت ،وە پێویستە بە ئاوێک بشۆرێت نابێت سارد بێت ، وە نابێت زۆر گەرم بێت کە زیان بە منداڵەکە بگەیەنێت ، پێویستە یەکەمجار ئاوەساردەکە بکەیتەوە و دواتر بە ئاوە گەرمەکە تێکەڵی بکەیت، وە دڵنیا بیت بە تێکەڵ بوونی تەواوی ئاوەکە و تاقی بکەیتەوە بەدەستی خۆت و دڵنیابوون لە گونجانی ئاوەکە ئینجا بەکاری بهێنیت.
نابێ ژووری حەمامەکە سارد بێت وئەبێت دەرگاو پەنجەرەکە دابخرێت چونکە تازە لەدایک بوو بە ئاسانی گەرمی لە دەست ئەدات.
نابێ شۆردنی مانگی سەرەتا بە تایبەتی شۆردنی یەکەمجار لە ٥ بۆ ۱۰ دەقیقە زیاتر بخایەنێت.

لە هەفتەی یەکەمدا باشترە تەنها ئاو بەکار بهێنین  یان باشترە کەمێک لە شامپۆیەکی تایبەت کە پێی ئەڵێن ئیمۆلیەنت بکەینە ناو ئاوەکە بۆئەوەی پێستی ووشک نەبێتەوە.
ئەگەر ناوکەکەی فڕێ نەدابوو پێویستەجوان  ووشکی بکەینەوە دوای حەمام کردن.

لە هەفتەکانی سەرەتای تەمەنیدا پێویستە هەفتەی ۲ بۆ ۳جار بشۆرێت نەک هەموو ڕۆژێک چونکە ئەبێتە هۆی ووشک بوونەوەی پێست.

ئەگەر سوودت لێی بینی شەیری (share) بکەو تاگی هاوڕێکانت بکە بۆ ئەوەی دایک و باوکی منداڵە چاوگەشەکانی تریش سوودی لێ ب

ئامادەکردنی:
دکتۆر پشدەر عبداللە اسماعیل
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان
بۆرد(دکتۆرا) لە نەخۆشیەکانی منداڵان و تازە لەدایک بووان
بەکالۆریۆس لەپزیشکی هەناوی و نەشتەرگەری گشتیدا
                                 M.B.CH.B   F.K.B.M.S(PED)
سلێمانی-شەقامی ابراهیم پاشا-بەرامبەر مزگەوتی سەلیم بەگ-تەنیشت نەخۆشخانەی بەرزی و تەلاری چرۆی پزیشکی 
07501023000