ئازار ددان - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

السبت، 22 سبتمبر 2018

ئازار ددان

#ئازاری_ددان 😳😥

-هۆکارەکانی
-چۆن کۆنتڕۆڵی ئازارەکە بکەم
-چارەسەر

#ئازاری_ددان  بریتیە لەو ئازارەی کەدروست دەبێت لەنێو ددان یاخود لەدەوروبەری ددان
 ئازاری ددان بەشێوەیەکی گشتی بێزارکەرە و دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو کەسە نەتوانێت خواردن بە ئاسانی بخوات

کۆمەڵێک #هۆکار هەن دەبنە هۆی ئازاری ددان 🔺🤔

-#کلۆربوونی_ددانەکان (سەرەکیترین هۆکارە بۆ بوونی ئازاری ددان )

-#کیسی_ددان 

-درزبوون یاخود شکانی ددان 
-شکانی ئەو مادەی کە ددانی پێ پڕکراوەتە
-خوگرتن بە #ددانە_جیڕە
-هەوکردنی پووک
_دەرکەوتنی #چینی_دووەمی_ددان کە هەستەوەرەکانی تێدایە
-دووبارە دروست بوونەوەی کلۆری پاش ددان پڕکڕدنەوە

✔✔🚑پێش ئەوەی بگەیتە لای پزیشک هەندێک هەنگاوی بەسوو هەن دەتوانیت بەکاریان بهێنیت بۆ کەم کردنەوەی ئازارەکە :

-دەمت بە #ئاوی_گەرم_و_خوێ بشۆ پاشان پەتی ددان بەکاربهێنە بۆ لابردنی هەر جۆرە پاشماوەیەک لەنێوان ددانەکان  

-جوینی گەڵای #نەعنا ئازارەکە کەم دەکاتەوە بەهۆی ئەوی مادەی مەنتۆڵی تێدایە

-بەکارهێنانی ئازار شکێن( paracetamol)

-دانانی پارجە #سەهۆڵێک لەسەر ڕومەتت لە شوێنی ئازارەکە 

🔺هیچ مادەیەکێ ئازار شکێن ڕاستەوخۆ مەخە سەر پووکت تاوەک شانەکانت نەسوتێن 

پێویستە بەزووترین کات سەرانی پزیشک بکەیت 
گەر هاتوو ئازارەکە بەردەوام بوو هەروەها کێشەت بۆ دروست بوو لەکاتی قوت دان وبەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەشت..

#چارەسەرەکان✔✔

بە پێی جۆری هۆکاری ئازاری ددان چارەسەرەکەش دەگۆڕێت 

-گەرهاتوو هۆکاری ئازاری ددان #کلۆری بوو پێویستە ددانەکە پاک بکرێتەوە و گەریش پێویست بوو دەمار بڕینی بۆ ئەنجام دەدرێت

-کاتێک ئازارەکە بەهۆی #هەوکردنی_پووکەوە بێت پێویسته پاک بکرێتەوە لە پاشماوە و کلسی نیشتوو لەگەڵ وەرگرتنی چارەسەری پێویست

-#دانانی_کیفی_ددان لەکاتی شکان یاخود درزبردنی ددان 

-لەکاتی درزبردن و شکانی مادەی پڕکراو پێویستە دووبارە نوێ بکرێتەوە ددانەکە پڕبکرێتەوە

-دانانی قاڵبێکی تایبەت بەو کەسانەی ددانەجێڕەیان هەیه بەتایبەت لەکاتی خەودا 

#تەندروست_بە be healthy

هۆگر فاروق _خوێنکاری کولێژی پزیشکی ددان