--- ئازاری پشت ؛ بابه‌تێکی زۆر گرنگ :
--- ته‌سک بوونه‌وه‌ی که‌ناڵی بڕبڕه‌کانی پشت ( spinal stenosis ) :
--- هۆکاره‌کانی و شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
ــــ به‌شی دووه‌م :
--- هۆکاره‌کانی ته‌سک بوونه‌وه‌ی که‌ناڵی بڕبڕه‌کانی پشت :
۱ ــــ نه‌خۆشی سه‌وه‌فانی فه‌قه‌ره‌کانی پشت : ئه‌مه گرنگترین هۆکاره ۰
۲ ــــ ئینزلاقی فه‌قه‌راتی پشت ۰
۳ ــــ زه‌بر که‌وتن یان درز یان شکانی بڕبڕه‌کانی پشت به هۆی ڕووداوی هاتووچۆوه یان ڕووداوی تره‌وه‌۰
٤ ــــ نه‌خۆشی پاجێت ( paget's disease ) .
٥ ــــ ته‌سک بوونه‌وه‌ی بۆماوه‌یی ته‌سک بوونه‌وه‌ی که‌ناڵی بڕبڕه‌کانی پشت ۰
٦ ــــ نه‌خۆشی هه‌وکردنی بڕبڕه و حه‌وز ( ankylosing spondylitis ) .
---- ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوونیان زیاتره :
۱ ـــ ته‌مه‌نی سه‌روو په‌نجا ساڵ ۰
۲ ـــ هۆکاری بۆماوه‌یی : له هه‌ندێک خێزان زیاتره
&&&& شێوازی ده‌ست نیشانکردنی :
--- تیشک ؛ تیشکی ( X-Ray ) ، ( MRI) ، ( C-T Scan ) ۰ ) .
--- هێڵکاری ماسولکه‌کانی قاچ و پێ ( EMG ) .
--- فه‌حسی خوێن به گوێره‌ی نه‌خۆشه‌که پزیشک بڕیاڕ ده‌دات ۰
&&&& شێوازی تازه‌ی چاره‌سه‌رکردن :
--- ئه‌گه‌ر نه‌خۆش به شێوازی په‌یڕه‌وکراو چاره‌سه‌ری بۆ نه‌کرا ئه‌وا ئه‌م ڕێگه تازانه هه‌یه :
۱ ـــ لێدانی جۆرێک له ده‌رزی له ژێر ئامێری ڤلۆرۆسکۆپی : ئه‌م ڕێگه‌یه زۆر سه‌رکه‌وتووه و به‌نجی ناوێت و دوای یه‌ک سه‌عات نه‌خۆش ده‌ڕواته ماڵه‌وه و ڕۆژی دواتر ده‌توانێت ئیش و کاری ڕۆژانه‌ی خۆی ئه‌نجام بدات ۰
۲ ـــ چاره‌سه‌ر به ئامێری تیشکی ( Infrared light therapy ) که ده‌رئه‌نجامی خراپه‌ی نیه ۰
۳ ـــ لابردنی به‌شێک له کڕکڕاگه زیان پێ که‌تووه‌که بێ نه‌شته‌رگه‌ری له ژێر ئامێری ڤلۆرۆسکۆپی : ئه‌م ڕێگه‌یه زۆر سه‌رکه‌وتووه و به‌نجی ناوێت و دوای یه‌ک سه‌عات نه‌خۆش ده‌ڕواته ماڵه‌وه و ڕۆژی دواتر ده‌توانێت ئیش و کاری ڕۆژانه‌ی خۆی ئه‌نجام بدات ۰
&&&& شێوازی گشتی چاره‌سه‌رکردنی :
--- زۆرێنه‌ی حاڵه‌ته‌کان نه‌شته‌رگه‌ری ناوێت و ده‌توانرێت چاره‌بکرێت له ڕێگه‌ی :
۱ ــ دابه‌زینی کێش له‌و که‌سانه‌ی قه‌ڵه‌ون یان کێشیان زۆره ۰
۲ ــ ده‌رمانی ئازارشکێن به تایبه‌ت جۆری ( NSAID) به‌ڵام نابێت بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر و به‌رده‌وام بخورێت ۰
۳ ــ هه‌ندێ ده‌رمانی دژه خه‌مۆکی و هه‌ندێ ده‌رمانی دژه‌په‌رکه‌م وه‌ک تگریتۆڵ ۰
٤ ـــ به‌کارهێنانی پاکی سه‌هۆڵ و جه‌وه‌نه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم ناوبه‌ناو هه‌ریه‌که‌یان ۰
٥ ـــ هه‌ندێ ڤیتامین و کانزا و پێکهاتووی خۆراک : وه‌ک ئۆمێگا سێ ، ڤیتامین دی ، کالسێوم ۰
٦ ـــ عیلاجی ته‌بیعی ۰
۷ ـــ وه‌رزش تایبه‌ت بۆ به‌هێزکردنه‌وه‌ی ماسولکه‌کانی پشت و قاچ و پێ ۰
۸ ـــ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ لابردنی فشار له سه‌ر دڕکه مۆخ به هۆی لاپرۆسکۆپ یان نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌وه .
۹ ـــ ده‌رزی ئاژنین یان ده‌رزی چینی ۰
--- بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م په‌یجه‌وه ۰
د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشیه‌کانی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری
