سەوەفان - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الجمعة، 28 سبتمبر 2018

سەوەفان

نەخۆشی  یانزەیەم

نەخۆشی داخورانی جومگە (Osteoarthritis) یان سەوەفان
،
ئەو کڕکڕاگەیەی کۆتایی ئێسکەکانی جومگە توشی داخوران ئەبن لەئەنجامی نەمانی شلەی نێوان جومگەکان کە لێکخشانی نێوان ئێسکەکان ئاسان ئەکات بەمەش ئێسکەکان بەریەک ئەکەون و ئەبنە هۆی دروست بوونی ئازار لە جومگەدا.
،
نیشانەکانی:
١-ئازار
٢-ڕەق بوون: ڕەق بونی جومگەکان بەتایبەتی لەبەیانیاندا یان دوای ماوەیەک لە ئیشکردن و ئیسراحەت
٣-نەمانی جوڵەی جومگەی توش بوو 
٤-هەست کردن بە قرتەکردن لەکاتی جوڵانی جومگەی توش بوو 
٥-دروست بوونی ئێسکی زیادە لەجومگە توش بووەکەدا
،
هۆکارەکانی تووشبوون:
١-تەمەن: بەتێپەڕ بوونی تەمەن ئەگەری توش بوون بەنەخۆشی هەوکردنی جومگە زیاد ئەبێ 
٢-ڕەگەز: ژنان زیاتر تووش ئەبن
٣-ناڕێکی لەئێسکدا 
٤-بریندار بونی جومگە
٥-قەڵەوی
٦-جۆری ئیش کردن 
٧-بوونی هەندێ نەخۆشی لەوکەسەدا وەک شەکرە و تێکچونی ڕژێنەکان و دەردەشا
،
دیاریکردنی نەخۆشیەکە:
١-بەڕێگەی پشکنینی تاقیگەیی
٢-پشکنینی X- Ray و MRI
،
#چارەسەر:
‏١-Acetaminophen
‏٢-Nonsteroidal anti-inflamatory drug
‏٣-Tramadol
‏٤-Duloxetine
‏٥-Abatacept
‏٦-Adalimumab
‏٧-Amikacin Sulfate
‏٨-Azapropazone
‏٩-Betamethasone
‏١٠-Capsaicin
‏١١-Omega- 3 
◆ چارەسەر بەڕێگەی سروشتی کە گرنگترین و باشترین ڕێگەی چارەسەرە
◆ دەرزی ستیرۆید
◆ گۆڕینی جومگە
◆ دابەزاندنی کێش
◆ بەکارهێنانی گەرمی یان ساردی بۆ لابردنی ئازار
،