#ڕێگاکانی_ڕێگرتن_لە_سکپڕی_بە_گشتی
١) بەبێ بەکارھێنانی ھیچ شتێک ( بەشیوەیەکی سروشتی)
٢)ئەو ڕێگایانەی کە ئامێرێک(نم.لەولەب) یان شتێک(نم. کۆندۆم) بەکاردێت بۆ ڕیگرتنەکە
٣)بە بەکار ھێنانی دەرمان ( ھۆرمۆن)
٤) بە بەکارھێنانی نەشتەرگەری
* دواتر ڕێگا بە ڕێگا باسیان ئەکەین
-
ڕێگەی سروشتی بە بێ بەکار ھێنانی ھیچ ئامێرێک یان شتێک یان دەرمان یان نەشتەرگەری ..
بریتیە لە دۆزینەوەی ئەوەی چ کاتێک خێزانەکەت ئەگەری سکپڕی زۆرترینە( ئەو کاتەی ھێلکە دائەنێت) بۆ ئەوەی جوت بون نەکرێت لەو کاتەدا و تا ئەو کاتەی ھێلکەکە ئەکرێ بمێنێتەوە .
ڕێگەیەکە وریایی ئەوێت لەوەی کاتەکە بەڕاستی بدۆزیتەوە"ئەمە قورسیەکەیەتی) ، زۆر سەلامەتە چونکە ھیچ شتێک ( ئامێر یان دەرمان بەکار نایات ) کە زیانی ھەبێت ، بەس ئەکرێ سەرکەوتوو نەبێت چونکە بەپێ ی ئافرەت ئەگۆڕێت سوڕی مانگانەکە,زۆرکاتیش ئەگەر ڕاست بکرێ سەرکەوتو ئەبێت.
*** بەم شێوانە ئەکرێت :
١) بەکارھێنانی ڕۆژمێر بەوەی سوڕی مانگانە بە باشی کاتەکەی بزانی ئیتر بە کورتی و بە گشتی یەکەم ڕۆژی کەوتنە سەر خوێن بزانە و ڕۆژ بژمێرە ھەتا ئەگەیتە ١٤ ڕۆژ ، ئەبێ ٤-٥ ڕۆژ پیش ١٤یەمین رۆژ و ٤-٥ ڕٶژ دوای ١٤یەمین ڕۆژ نەچیئتە لای خێزان بۆ جوتبون ( ئەمە قورسە نزیکەی ٩-١٠ ڕٶژ ئەکات) بۆیە خەڵکی زیاتر ڕێگاکانیتر بەکار ئەھێنن دواتر باسیان ئەکەین.....کاتێکە سوڕی مانگانە ٢٨ ڕٶژ بێت
٢) بە زانینی پلەی گەرمی لەشی ئافرەتەکە بەھۆی گەرمی پێوەوە ئێستا گەرمی پێوی تایبەت ھەیە کە پلەی گەرمی گۆڕا(بەرز ئەبێتەوە) ئەوا ھێلکە دانان ڕوی داوە و نابێت بچیتە لای خێزان بۆ جوت بون بۆ ماوەی ٤-٥ ڕۆژ بۆ دڵناییی لە نەمانی ھێلکەکە بۆ پیتاندنی و دروستبونی منداڵ.
٣) بە زانینی گۆڕانی دەردراوەکانی زێ .
٤) کەرەستەی تایبەتیش ھەیە بۆ زانینی ئەوەی ھێلکە دانان ڕوی داوە یان نا ... ئەگەر رویدابو ئەتوانیت جوت بون نەکەن..
٥) بە شیرپێدانی مناڵ ئەکرێ سکپڕی ڕونەدات و سوڕی مانگانە ئەوەستێ ...
٦) یان ئەوەی کاتی جوت بون پیاوەکە کە زانی تۆەکەی (ئاوەکەی) دێتەوە، یەکسەر نەھێڵێت بچێتە ناو منداڵدانی ئافرەتەکەوە و یەکسەر ئەندامی نێرینەی بیھێنێتە دەرەوە .
-
ڕێگای بەکارھێنانی ڕێگرێک( بەربەستێک) یان ئامێرێک بۆ ڕێگرتن لە سکپڕی : لەم ڕێگەدا ئامێڕێک یان بەربەستێک یان پەردەیەک بەکاردێت بۆ ڕیگرتن لە سکپریەکە ، وا لە خشتەکەدا سودو زیانی شیوازەکانی ئەم ڕێگایەمان ڕونکردۆتەوە ...کلیک لەسەر وێنەکە بکە .
*چەند تێبینیەکی زۆر گرنگ :
١) بۆ کۆندۆم باشترە ھی کارگە باشەکان بەکار بھێنی نەک لەخۆوە بیکڕیت .
٢) پێش بەکەرھێنانی کۆندۆم دڵنیابە لەوەی نەدڕاوە یان کێشەی نییە .
٣) کۆندۆم لەگەڵ ماددە چەورەکانی وەک پیترۆلیەم و رۆنی سەنتان بەکار مەھێنە چونکە لەبەرئەوەی کۆندۆمەکە خراپ ئەکەن .
٤) بۆ کۆندۆمئ ئافرەت ئەبێ دڵنیا بێت کە ئەندامی نێرینەی پیاوەکەی ئەچێتە ناو کۆندۆمەکەوە ...
٥) دایافرام" پەردەی ڕێگر" و ئیسفنجی زێ ئەخرێتە ناو زێوە و لەسەر ملی مندالدان دائەنرێن و بەمەش ڕێ لە چونی تۆو ئەگرێت بگاتە ناو منداڵدان ، بەس کاتێ ئەم دو ڕێگەیە بەکاردێن پێویستە تۆو کوژیشیان لەگەڵ بەکار بێت و وە ئەبێ بۆ ماوەی ٦ سەعات لانەبرێن وبمێننەوە دوای جوتبونەکە ئنجا فڕێ بدرێن
**لە بەشی دواتردا باسی لەولەب ئەکەین کە ھەر ڕێگایەکی ڕێگریە .
-
تەواوکەری ڕێگا بەربەستیەکانی ڕێگرتن لە سکپڕی ( لەولەب چییە و سودو زیانی چیە ؟)
*لەولەب ( ئامێری ناو منداڵدان) : ئامێرێکی بچوکە کە شێوەی پیتی (T) ئینگلیزی ھەیە 'سەیری وێنەکەی بکە'، لەناو منداڵداندا دائەنرێت بەجۆرێک ڕێگری ئەکات لە گەشتنی تۆو بۆناو ڕێڕەوی فالوب و یەکگرتنی لەگەل ھێلکەدا ، بەمەش ھێلکەی پیتراو دروست نابێت و سکپڕی ڕونادات ..
** ڕێگایەکی یەکجار بەھێزە بۆ ڕێگرتن لە سکپڕی و بۆ ماوەیەکی دوورو درێژ ئەتوانیت بەکاری بھێنیت،ئاسانە ، ئیتر بیرت لای سک پڕبون نابێت، ئاساییە لەکاتی شیرپێداندا بەکاردێت ، ھەرکات بتەوێ بۆت لائەبرێت .
***ئەبێت لەلایەن کەسی شارەزا( پسپۆڕ یان پزیشکی ئافرەتان ) ەوە دابنرێت .
*****دوو جۆرە بەگشتی ( یان ئەوەیە لەولەبەکە ماددەی'کانزای' مسی(کەپەر) ی ھەلگرتووە و کە ئەتوانێت تۆو و ھێلکەش بکوژێت چونکە وەک ژەھر وایە بۆیان ، یان ئەوەیە لەولەبەکە ھۆرمۆنی ھەڵگرتووە و کە ئەوەش کاریگەری ھەیە لەسەر لینجی ناوپۆشی منداڵدان و نەھێشتنی ئامادەبونی منداڵدان بۆ ھێلکەی پیتراو و سوڕی مانگانەش ئەکرێ تێکبدات) ئەمە جگە لەوەی لەولەب زۆر ئەستەمە ناھێڵێت تۆو ھێلکە بەیەک بگەن ...سەیری وێنەکە بکە بۆ جیاوازی نێوانیان .
****** لەم کاتانەدا نابێت بەکار بێت ( ئەگەر نەخۆشییە گواستراوەکانت ھەبێ بەھۆی سێکسەوە، یان ھەوکردنی ناوچەی حەوزت ھەبێت ئیتر دوای منداڵبون یان دوای لەبەرچون، خوێن بەربونی زێ ھەبێت کە ھۆکارەکەی نەزانراو بێت ، شێرپەنجەی ناو منداڵدان یان ملی منداڵدان، ئەگەر منداڵدان بە جوانی دروست نەبوبێت یان شێوەکەی تێکچوبێت ، ئەگەر ھەستیاری(حەساسیەت) ھەبێ بە مس(کەپەر)..
******* ھەندێک جار دانانی لەولەب ئەبێتە ئەوەی بەکتریا و کەڕووەکان .. بە ئاسانی گەشە بکەن بەتایبەت ئەوانەی ئەو نەخۆشیانەیان ھەیە کە بەھۆی سێکسەوە ئەگوازرێنەوە ، زۆرکەم جاریش ئەکرێ و ئەشێ سکپڕبون دروست ببێت لەدەرەوەی ڕەحم و ئەبێ زوو چارەسەر بکرێ ..
