-- ئینزلاقی فه‌قه‌راتی مل ( دیسک ):
--- نیشانه‌کانی و هۆکاره‌کانی و ده‌ست نیشانکردنی :
--- شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
--- به‌شی دووه‌م
ــــ شێوازی تازه‌ی چاره‌سه‌رکردن :
--- ئه‌گه‌ر نه‌خۆش به شێوازی کۆن و په‌یڕه‌وکراو چاره‌سه‌ری بۆ نه‌کرا و پێش نه‌شته‌رگه‌ری فه‌قه‌راتی مل ئه‌وا ئه‌م ڕێگه تازانه هه‌یه :
۱ ـــ لێدانی جۆرێک له ده‌رزی له ژێر ئامێری ڤلۆرۆسکۆپی : ئه‌م ڕێگه‌یه زۆر سه‌رکه‌وتووه و به‌نجی ناوێت و دوای یه‌ک سه‌عات نه‌خۆش ده‌ڕواته ماڵه‌وه و ڕۆژی دواتر ده‌توانێت ئیش و کاری ڕۆژانه‌ی خۆی ئه‌نجام بدات ۰
۲ ـــ چاره‌سه‌ر به ئامێری تیشکی (له‌یزه‌ر) یان چاره‌سه‌ر به ئۆزۆن که سه‌رکه‌وتووه و ده‌رئه‌نجامی خراپه‌ی نیه ۰
۳ ـــ لابردنی به‌شێک له کڕکڕاگه زیان پێ که‌تووه‌که بێ نه‌شته‌رگه‌ری له ژێر ئامێری ئیندۆسکۆپی : ئه‌م ڕێگه‌یه زۆر سه‌رکه‌وتووه و به‌نجی ناوێت و دوای یه‌ک سه‌عات نه‌خۆش ده‌ڕواته ماڵه‌وه و ڕۆژی دواتر ده‌توانێت ئیش و کاری ڕۆژانه‌ی خۆی ئه‌نجام بدات ۰
&&&& شێوازی گشتی چاره‌سه‌رکردنی ئینزلاقی مل :
--- زۆرێنه‌ی حاڵه‌ته‌کان نه‌شته‌رگه‌ری ناوێت و ده‌توانرێت چاره‌بکرێت له ڕێگه‌ی :
ـــ چاره‌سه‌رکردنی له ڕێگای ده‌رمانه‌وه :
۱ــبه‌ده‌رمانی ئازار شکێن ( NSAID ) وه‌ک : ڤوڵتارین ، پرۆڤین ۰
۲ــ دژه ـپه‌رکه‌م وه‌کو گاباپینتین ،پریگابالین ، یه‌کێک له هه‌ره ده‌رمانه تازه‌کان ناوی (Savella (milinacipram.
۳ـ به‌کارهێنانی دژه خه‌موکیه‌کان وه‌کو (duloxetine)
--- عیلاجی ته‌بیعی :
-ـ مه‌ساج کردنی قووڵ بۆ ماسوولکه‌کان ۰۰
-ـ به‌کارهێنانی (( هایدرۆسیراپی)) واته ئاو بۆ نه‌رم کردنه‌وه‌ی ماسوولکه‌کان بۆ نموونه ساونا یاخود وه‌رزشکردن له‌ناو ئاودا ۰۰
-- وه‌رزشکردن : له پۆسته‌کانی داهاتوودا جۆر و شێوازی ئه‌و وه‌زشانه بڵاو ئه‌که‌مه‌وه
-- ده‌رزی ئاژه‌نین ۰
--- به‌کارهێنانی ته‌زووی کاره‌با (TENS).
--- نه‌شته‌رگه‌ری فه‌قه‌رات که چه‌ند جۆرێکی هه‌یه و پزیشکی پسپۆڕ بڕیار له کات و جۆر و شێوازی نه‌شته‌رگه‌ریه‌که ده‌دات ۰
--- بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به په‌یجی د ۰ هه‌ڤین که‌مال ۰
د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری